ڕۆژانە
-

لە شەنگال سیمینار بۆ ٨ی ئادار بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، لە سەرتاسەری شەنگال لە گوند و شارۆچکەکانیدا سیمینار بەڕێوەچوو.
-

پەروین ئەدوایی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرا
پەروین ئەدوایی، چالاکوانی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازیی سنە ئازاد کرا.
-

پڕۆسەکانی ئاشتی و لایەنی ژنان لە مێزەکەدا – ١
ژنان و منداڵان لە پرۆسەکانی ململانێدا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت، ئەزموونی ئەو ژنانەی کە سەرەڕای ئەو هەموو مەینەتیەی تا ئێستا بەسەریاندا هاتووە، وەک حزب پشتگوێ خراوە؟ ئەم ئەزموونانە چ ئاماژەیەک بۆ پرۆسەکە لە تورکیا دەخەنە ڕوو؟.
-

"بانگەوازیی ڕێبەری گەلی کورد ئاشتیانەیەو دەبێت چاوەڕێی هەنگاوی کرداری بکەین"
ڕاگەیاندنکار ئاسكە جەعفەر ئاماژەی بەوەکرد، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری ئاشتیانەیە و بە فەرمی ناسینی ناسنامە و مافی کوردانە لە دەستووری تورکیا، بە هەنگاوێکی ئەرێنی هەژمار دەکرێت.
-

پەیامی چالاکییەکانی ٨ی ئادار: پێکەوە بەهێزترین
ژنان لە پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی ئاداردا لە زۆر شوێن چالاکییان ئەنجامدا و پەیامی "ئێمە پێکەوە بەهێزین"یان دا.
-

لە شوێنی بەئامانج گرتنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین نەمام چێنرا
بە ئامادەبوونی ژنانی ئازادیخواز و خانەوادەی شەهید هێرۆ و وڵاتپارێزان، بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ٨ـی ئادار لە شوێنی شەهیدبوونی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، هەڵمەتی نەمام چاندن ئەنجامدرا.
-

٤٢ خێزان لە کامپێکی دهۆکەوە بۆ شەنگال گەڕانەوە
٤٢ خیزانی خەڵکی شەنگاڵ کە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگالدا ئاوارە بوون، لە کامپێکی شاری دهۆکەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان.
-

لە غەززە ئازاری مەدەنییەکان توندتر دەبێتەوە چونکە دەروازەکان بە داخراویی ماونەتەوە
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە بەردەوامی داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ کەرتی غەززە بۆ سێیەمین ڕۆژی لەسەریەک و زیادبوونی ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی بەتایبەتی ژنان، جەختیان لەسەر پێویستی گەیاندنی دەستبەجێی هاوکارییەکان بۆ ئەوان کردەوە.
-

هۆشداریی بڵاوبوونەوەی برسێتی لە سۆماڵ لە چەند مانگی داهاتوودا
پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دووپاتی کردەوە کە لە چەند مانگی داهاتوودا نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە سۆماڵ ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە بەهۆی وشکەساڵی و کەمی باران، ئەمەش ڕەنگە دوای دوو وەرز بەبێ بارانبارین لە ئاستی ئاساییدا بارودۆخی وشکەساڵی دروست بکات.
-

ئارەزوو جەلیل زادە؛ مامۆستا لە شاری سەردەشت دەستگیرکرا
ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای دانیشتووی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە.
-

پارێزەر ئیڤا شۆنڤێڵد: بانگەوازەکە ئیلهام و باوەڕییە
پارێزەر ئیڤا شۆنڤێڵد دەلیت: ئەم گۆڕانکاریانە دەرفەتێک بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و کۆتاییهێنان بە دەستبەسەرکردن و پراکتیزەکردنی ئەشکەنجەدانیش دەڕەخسێنێت،هەر بۆیە بانگەوازەکە ئیلهامبەخش و باوەڕییە.
-

ژنە شۆفێرانی پاسی خوێندنگەکانی ئەسفەهان لەبەردەم بینای پاریزگا کۆبوونەوە
کۆمەڵێک لە ژنە شۆفێرانی پاسی خوێندنگەکان لە شاری ئەسفەهان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی پارەی بیمە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای پارێزگای شارەکە ئەنجامدا.
-

مینو ڕۆژەدار لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا
مینو ڕۆژەدار، هاوڵاتی دانیشتووی تاران و تۆمەتباری سیاسی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
-

ژنانی سودان چۆن مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکانی ململانێی وڵاتەکەیان دەکەن؟
ساڵیادی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دەکەوێتە ٨ی ئادار و ژنانی سودان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی بەرچاو لە ئەنجامی ئەو ململانێیەی لە وڵاتەکەیاندا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە.
-

لە ئاکرێ منداڵێک بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیانی لەدەستدا
منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لە گوندی شیوەڕێی سنووری بەردەرەش، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن پێنج سەگەوە پەلاماردراوە و لە ئاكرێ نەشتەرگەری بۆ كراوە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
-

یەژەئادە: وەرن بەرامبەر نادادی گەردوونی تێبکۆشین
یەژەئادە بەبۆنەی ٨ی ئادار پەیامێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەرامبەر ئەم نادادییە گەردوونییە دژی ژنان دەلێین: ئێدی بەسە.
-

کۆبانی ئامادەیە بۆ ئاهەنگی گەورەی ٨ی ئادار
دەستەی کولتووری شاری کۆبانێ کارەکانی بۆ ئەو ئاهەنگە گەورەیەی کە بڕیارە لە کۆبانێ بەڕێوە بچێت خێراتر کرد.
-

"هەڵکشانی ئامارەکانی کوشتنی ژنان و مانەوەی بەو جێگیریە بۆ خراپی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە"
سەرەڕای هەبوونی چالاکییەکانی ژنان و نزیکبوونەوەی لە ڕۆژی ٨ی ئادار، ژنان بەردەوام بۆ کۆتایهێنان بە کوشتنی ژنان هەوڵ و تێکۆشان دەکەن، بەڵام ئاستەنگیەکانی دەسڵاتداران ئامارەکانی توندوتیژی و کوشتن بەرەو زیادبوون دەبات.
-

ڕۆژنامەنووس ڕاهیلا گوپتا: پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی کورد و تورک گرنگە
ڕۆژنامەنووس ڕاهیلا گوپتا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا پێویستە گوێ لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک'ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگرێت و وتی:" پێکەوە ژیانی کورد و تورک، دەربڕینی ناسنامەی خۆیان بە ئازادی گرنگە."
-

لە کۆبانێ ژنان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە نەمامیان چاند
ژنان لە شاری کۆبانێ بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، دەستیان بە چاندنی نەمام کرد