"ڕۆژی نێودەوڵەتی ژنانی گوندنشین: هەنگاوێک بەرەو دادپەروەری کشتوکاڵی"

لەمیا قەم رجايبی، بەڕێوەبەری یەکەی جوتیارانی ژنان لە یەکێتی جوتیاران، جەختی لە گرنگی تێپەڕاندنی سروشتی هێمای ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشین کردەوە دەڵێت: ئەم بۆنەیە وەک دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ هەڵسەنگاندنی دەستکەوتەکان و داڕشتنی نەخشەڕێگای ڕوون.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس- ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشین ساڵانە لە ١٥ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت، سەبارەت بەم بابەتە، لەمیا قەم رجايبی ڕایگەیاند، یەکێتی جوتیاران هەوڵدەدات ژنانی جوتیاران لە بژێوی دابینکەر بۆ خێزانەکەی یان کرێکاری کشتوکاڵییەوە بەرەو خاوەن کارە بچووکەکان و دواتر بۆ سەرمایەگوزارانی کشتوکاڵی پێشبخەن، جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی خاوەندارێتی زەوی بکەن.

 

سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی دۆخی خانووبەرە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێتی جوتیاران لەم دواییانەدا بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی "ئەدۆل" "ADLO" سەرقاڵی پڕۆژەیەکی نوێ بووە، بە ئامانجی یارمەتیدانی ژنان و گەنجانی گوندنشین بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی خانووبەرە و دابینکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، وەک زەوی و ئامێر و سەرچاوەی دیکە، لە هەمان کاتدا تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە کشتوکاڵدا تێکەڵ دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پەیمانگای پێداگۆجیا و پەروەردەی بەردەوام لە سیدی سابەت ڕێککەوتن کراوە بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکانی خولی ۆەروەردەی ژنانی جوتیار، هەروەها ئاماژەی بە خواستی ئەوان کرد بۆ ڕێکخستنی خولی کورت لە بوارەکانی وەک بەخێوکردنی پەلەوەر، کە ئەمەش وادەکات ژنان بتوانن کێڵگەیەکی بچووکی پەلەوەر بەدەستبهێنن و دواتر پەرەی پێبدەن بۆ پڕۆژەیەکی گەورەتر.

 

لە چوارچێوەی پێشخستنی دەستپێشخەرییەکانی ژنان، ڕێکخستنی بازاڕێکی بەرهەمهێنەر بۆ بەکاربەر لە شەقامی حەبیب بورقيبە لە پایتەخت، سبەی١٦ی تشرینی یەکەم، وەک ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشین ڕاگەیاندرا، ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ بەهێزکردنی ژنانی جوتیار، بۆ ئەوەی بەرهەمە ئۆرگانیەکان و ناوخۆییەکانیان ڕاستەوخۆ بخەنە بازاڕەوە بۆ بەکارهێنەران، بەهێزکردنی بوونی ئابوورییان و بەرز نرخاندنی هەوڵەکانیان لە کەرتی کشتوکاڵدا.

 

لەمیا قەم رجايبی تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەوپێشبردنی هۆشیاری تەندروستی لە ناوچە گوندنشینەکان، ئاماژەی بەوەدا، کە نەبوونی هۆشیاری لە گرنگی بەدواداچوونی پزیشکی لە کاتی دووگیانیدا یەکێکە لە کێشە هەرە دیارەکان، بەو پێیەی دەبێتە هۆی نائاسایی کۆرپەلە.

 

ڕوونیشیکردەوە، یەکێتی جوتیاران ڕۆڵێکی کارا دەبینێت لە ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری کە ڕووماڵی کۆمەڵایەتی و تەندروستی لەخۆدەگرێت لە ڕێگەی کلینیکە بێبەرامبەرەکانەوە کە لە سەرانسەری ناوچە گوندنشینەکاندا بڵاوبوونەتەوە، وتی:  ئەوە بەرپرسیارێتی یەکێتییە کە دەنگی ژنانی گوندنشین بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بڕیاردەرەکان.

 

داوای لە حکومەت و بڕیاردەران کرد، کە پشتگیری لە پلانی کشتوکاڵی خێزان بکەن کە فیدراسیۆن لە چوارچێوەی دەیەی کشتوکاڵی خێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان "٢٠١٩-٢٠٢٨" کاری لەسەر دەکات، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم پلانە حەوت تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت، لەوانەش تەوەری ژنان و گەنجان، هەروەها داوای خستنەڕووی لە بودجەی دەوڵەتدا دەکات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاریگەری و گەیشتن بە ئامانجە گەشەپێدانەکانی.

 

لەمیا قەم رجايبی جەختی لەوە کردەوە: کە ژنانی جوتیار نوێنەرایەتی بەردی بناغەی کشتوکاڵی خێزانی دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنیان بە شێوازە نەریتییەکانی کشتوکاڵکردن و دوورکەوتنەوەیان لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان، ئەمە بەشدارە لە پاراستنی بەپیتی خاک و زیرەکی بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، بانگەوازێکی ڕوونی بۆ پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ڕێنماییکردنی مەیدانی ژنان کرد، جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی و یەکگرتنی نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و دەوڵەت کردەوە، ڕوونیشیکردەوە، ڕۆڵی ڕێکخراوەکان بریتییە لە پێشکەشکردنی پێشنیار و ڕێکخستنی دەستپێشخەرییەکان، هاوکات دەوڵەت بەرپرسیارێتی دەرکردنی یاسا لە ئەستۆ دەگرێت کە پاڵپشتی ئەو هەوڵانە بکات و دڵنیایی لە بەردەوامییان بدات.