"قەڵای جەعبەر" شوێنەوارێکی مێژوویی لە کەناری ڕووباری فورات
قەڵای جەعبەر شوێنەوارێکی مێژووییەو یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەرائەت جالی
تەبقا - قەڵای جەعبەر هێمایەکی مێژووییە کە گرنگییەکی ستراتیژی و گەشتیاری گەورەی هەیە، لەسەر گردێک لە سەرووی ڕووباری فوراتەوە دروستکراوە، بەهۆی شوێنی ئێستای وەک نیمچە دوورگەیەک لە ناوەڕاستی دەریاچەیەکدا جیاوازە، کە ئەمەش وایکردووە شاکارێکی سروشتی و مێژووی شایستە و شوێنێکی مەبەست بێت بۆ سەردانکەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
قەڵای جەعبەر بە درێژای سەیەکان بە قەڵایەکی گرنگی بەرگری ناسراوە و شوێنەوارە تەلارسازییە بەنرخەکانی وەک منارە دێرینەکەی مزگەوتەکەی تێدایە، تونێلەی کە لەناو بەردەکەدا هەڵکەندراوە، شکۆمەندی بۆ قەڵاکە زیاد دەکات، شایەتحاڵی بەهرەی دیزاینەران و بیناکارەکانی دەدات و توانای بیناسازی و دیزاینی سەدەکانی ناوەڕاست دەردەبڕێت.
هەروەها قەڵاکە شوێنێکی گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە شوێنەوارییەکان، زانیاری بەنرخ لەسەر سووریای سەدەی ناوەڕاست و دەرفەتی لێکۆڵینەوە لە تەلارسازی و مێژووی ناوچەکە دەدات، دەکەوێتە مەودایەکی کەم لە بەنداوی فورات و شاری ڕەققە و ڕێگاکانی بەرەو ئەو بەنداوە سەختە بەهۆی ڕووبەری شاخاوییەوە.
لە سەدەی دوانزەهەمی زایینی و بە تایبەتی لە ساڵی ١١٦٨ی زایینی، لەسەر گردێک لە سەرووی کەناری ڕووباری فورات لە ناوچەی تەبقا لە سەردەمی شانشینی ئەیوبیدا دروستکراوە، لە ژێر چاودێری جەعبەری کوڕی سابیق قوشیری دروست کراوە، قەبارەی قەڵاکە ٣٢٠م لە ١٧٠م و بە دوو دیواری گەورە دەورە دراوە، لە ناوەڕاستی قەڵاکەدا مزگەوتێک هەبوو کە تا ئەمڕۆش منارەکەی بەرزە.
قەڵاکە بە تایبەت لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە پشتگوێ خراوە، لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش سێبەری تاریکی بەسەر قەڵاکەدا کەوت و داعش دەستی بەسەردا گرت و کردی بە زیندانێکی ناوەندی و بۆ مەبەستی سەربازی بەکاری هێنا، لە ساڵی ٢٠١٧ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک"قەسەدە" قەڵاکەیان ئازاد کرد و گرنگییەکەی گەڕاندەوە.