ئەو کەسانەی لە کەناراوەکانی سووریا ڕفێندراون چارەنووسیان نادیارە
چارەنووسی چەند کەسێکی ڕفێندراو لە کەناراوەکانی سووریا نادیارە، سەمەر ئیسماعیل بە نیشانەی لێدانەوە گەڕایەوە، هەدیل ئەجداری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت، هۆکاری دیارنەمانی تا ئێستاش نادیارە، هاوکات محەمەد قەیس و نەعما ئیبراهیم بێسەرشوێنن.

ناوەندی هەواڵ
بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی ژنان و ژنانی گەنج و منداڵان لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا بەشێکە لە شێوازێکی نائارامکەری دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکان کە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوان دروستکردووە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ڕوون لە دەوری بارودۆخی ئەم ڕووداوانە و نەبوونی لێپرسینەوەی یاسای و قووڵبوونەوەی هەستی نائەمنی و زیادبوونی گرژی کۆمەڵایەتی.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناراوەکانی سووریاوە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم ڕایانگەیاند، سەمەر ئیسماعیل، دایکی چوار منداڵ، تەمەن ٤٠ ساڵ، دوای چەند ڕۆژێک لە دیارنەمانی، شەممەی ڕابردوو، کاتێک لە ماڵەکەی خۆیەوە بەرەو ماڵی خوشکەکەی دەچوو لە گەڕەکی دەعتور لە ڕێگای غاب لە گوندی حەما، دۆزرایەوە، سەرەتا گواسترایەوە بۆ ماڵی خوشکەکەی پێش ئەوەی دواتر بگەڕێتەوە ماڵەکەی لە لازقیە.
سەرچاوەکانی کەناراوەکانی سووریا ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم بڵاویانکردەوە، کە سەمەر ئیسماعیل دایکی چوار منداڵ، تەمەن ٤٠ ساڵان، دوای چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێن بوونی کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەکات، کە لە ماڵەکەی خۆیەوە بەرەو ماڵی خوشکەکەی لە گەڕەکی دەعتور لە ڕێگای غاب لە گوندەکانی حەما گەشتی دەکرد، دۆزراوەتەوە، سەرەتا بردراوە بۆ ماڵی خوشکەکەی پێش ئەوەی دواتر بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی لە شاری لازقییە.
هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی سەمەر ئیسماعیل، هەدیل ئەجداری، خوێندکاری دەروونناسی لە زانکۆی تیشرین لە لازقییە، کە ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم لە ڕێگای زانکۆدا بێسەروشوێن بوو، گەڕایەوە، هەدیل ئەجداری لە کورتە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ باوکی دەرکەوت و گەڕانەوەی پشتڕاستکردەوە، وتی: من هەدیل محەمەد ئەجداری دەرچووی دەروونناسیم لە ساڵی ٢٠٠٢ لەدایک بووم، ڕۆژی یەکشەممە بێسەروشوێن بووم و ئەمڕۆ گەڕامەوە، باوکی هیچ لێدوانێکی نەداوە کە بارودۆخی دیارنەمانی و شوێنی دیارنەمانی ئەو ژنە گەنجە لەو ماوەیەدا ڕوون بکاتەوە، ئەمەش چەندین پرسیاری وروژاندووە.
چارەنووسی محەمەد قەیس حەیدەر، کە تەمەنی نزیکەی ١٠ ساڵە، تا ئێستاش بە نهێنی پۆشراوە، زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدارەوە لە بەردەم قوتابخانەکەی لە گەڕەکی پرۆژەی دەیەمی لازقییە ڕفێندرا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی و گشتی سەبارەت بە شوێنی نییە و لایەنی پشت ڕفاندنەکەی دەرنەکەوتووە، ئەمەش نیگەرانییەکی بەرفراوانی لای دانیشتوانی شارەکە دروستکردووە و گرژییەکان لە شارەکەدا زیادیکردووە.
نەعیما محەمەد ئیبراهیم، تەمەن ٣٤ ساڵ، لە ٦ی تشرینی یەکەمەوە بێسەروشوێنە، دوای ئەوەی ماڵەکەی لە گوندی خربەت مەعزە لە گەندی تەرتوس بەجێدەهێڵێت و بەرەو شاری تەرتوس دەڕوات، لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر ئەو ژنە بڵاونەکراوەتەوە و بارودۆخی دیارنەمانی ئەو ژنە تا ئێستاش ناڕوونە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکانی خێزانەکەی و دانیشتوانی ناوچەکە پەرەی سەندووە لەکاتێکدا، بێسەروشوێنکردنی بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بەردەوامە.