زەهریبان حسێن: چەمکی بێ هاوژین لە کولتووری ساتیەوە سەرچاوەی گرتووە

زەهریبان حسێن، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی جەختی لەوە کردەوە، کە چەمکی بێ هاوژین لە کولتووری ساتیەوە سەرچاوەی گرتووە و لەگەڵ ئەم چەمکەدا چارەنووسی سنوورداری ژنان بەپێی تێگەیشتنی پیاوسالاری لە قاڵب دەدرێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسکە - هەندێک بابەت لە کۆمەڵگەدا کە باس دەکرێت، بە دەگمەن لە ڕوانگەی فەلسەفی، زانستی یان کۆمەڵایەتییەوە دەبینرێت و هەڵدەسەنگێندرێت، چەمک لە کۆمەڵگەدا زۆرن و کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژن و کۆمەڵگە هەیە، یەکێک لەوانە چەمکی بێ هاوژینە، ئەم چەمکە لە کوێوە هاتووە؟ لە کۆمەڵگەدا کاتێک هاوژینی ژنێک دەمرێت، ئەوا بە ژنە دەوترێت "بێ هاوژین"، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لێکۆڵینەوەی لەم بابەتە کردووەو ویستمان لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە ئەنجامی توێژینەوەکەتان لەگەڵدا باس بکەین.

 

زەهریبان حسێن، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایگەیاند، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکەیدا لە ٨ی ئاداردا باسی هەندێک کولتووری کردووە و بەو پێیە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، وتی: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەو کاتەوەی ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ناردووە کار دەکات و لە ٨ی ئاداردا کە پەیامێکی ناردووە، باسی لە هەندێک کولتوور کردووە، کولتووری ژنانی کۆشک و کولتووری ساتی و دروستکردنی ژنانی ئازاد، لەم چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوەمان لەو کولتوورانە کردووە، بەتایبەت کولتووری ساتی، کە باس و لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە، ئێمە ویستمان ئەنجامی ئەم توێژینەوەیانە لە ڕێگەی ئێوەوە لەگەڵ کۆمەڵگەدا بەش بکەین.

 

"چەمکی بێ هاوژینبوون و ماوەی ماتەمینی لە کولتووری ساتیەوە هاتووە"

زەهریبان حسێن، ئاماژەی بەوەدا، کە هەندێک چەمک بەسەر ژندا سه پێنراون، بەڵام بەسەر پیاودا نەسەپێنراون و وتی: ئەو لێکۆڵینەوهو باسانەی کە لەسەر چەمکی بێ هاوژین ئەنجام دراون، ئەوە بوو کە بێ هاوژین ژنێکی بێ هاوژینە، بەڵام کاتێک سەیری ئەفسانەکانمان کرد، بۆمان دەرکەوتووه کە چەمکی بێ هاوژین شتێکی سەرنجڕاکێشی بە چەندین زمانی جیاوازدا ئاشکرا کردووە، لە زمانی ژاپۆنیدا واتای وایه که مرۆڤ هێشتا نەمردووە، و بەزمانێکی تریش ئەوه واتای ژیانە کە لەگەڵ مردن بەردەوام دەبێت، بەڵام کاتێک ژن دەمرێت، هیچ وشەیەک بۆ پێناسەکردنی پیاو بەکارناهێنرێت و هیچ داب و نەریتێک کە ژیانی سنووردار بکات، وەک ژن، بەسەریدا جێبەجێ ناکرێت، لە ئایینی ئیسلامیدا، کاتێک پیاوێک دەمرێت، ژن دەچێتە ناو ماوەی ماتەمینی چوار مانگ و ١٠ ڕۆژەوە، ئێمە ئەم شتانە دەبینین و تێدەگەین کە وشەی "بێ هاوژین" لە کولتووری ساتی وەرگیراوە.

 

کولتوری ساتی چییە؟

زەهریبان حسێن، فەرهەنگی ساتی بەم شێوەیە پێناسە دەکات: وشەی ساتی بە واتای ژنێکی پاک یان پیرۆزە کە خۆی بۆ هوژینەکەی دەسوتێنێت، یان بەپێی فەلسەفەی چینی ڕاجپوت، ساتی بە واتای ژنێکی ڕاستگۆیە کە بتوانێت خۆی وەک دیاری پێشکەش بکات، ئەوان پێیان وابوو کە بەم کارە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی و کەسوکاری لە بارگرانی لەدایکبوونەوە، یان جەستەبوونەوە ڕزگار دەکات، کە بەپێی باوەڕی هیندۆسەکان "گۆڕینی ڕۆحی مردووەکانە بۆ ئاژەڵ یان باڵندە"، ساتی داب و نەریتی کۆنی هیندستانە کە ئێستا قەدەغە کراوە، تێیدا بێوەژنێک بە ئارەزووی خۆی یان بە زۆر، لەسەر ئاگری پرسەی هاوژینەکەی خۆی دەسوتێنێت و بە زیندوو، هەروەها ساتی نەریتێک بوو کە تێیدا بێ هاوژین وا پێویست بوو یان مردن قبوڵ بکات و پەیوەندی بە هاوژینەکەیەوە بکات یان کۆتایی ژیانی وەک بێ هاوژین بەسەر ببات.

 

"ئەوان ژیانی ژنان بە چەمکەکان دەکێشن"

زەهریبان حسێن، ڕوونیکردەوە، کە لەو سەردەمەدا ساتی بەسەر پیاواندا نەسەپێنراوە، هەروەک چۆن ئەمڕۆ هیچ چەمکێک بەسەر پیاواندا ناسەپێنرێت کە ژنەکانیان ئامادەن خۆیان بکەنە قوربانی، لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: سووتاندنەکە تەنها بەسەر ژناندا سەپێنرا، نەک بەسەر پیاواندا، کاتێک دەگەینە درێژەدان بە کولتووری ساتی لەم سەردەمەی ئێستاماندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری جیهاندا، دەبینین کە لە ڕێگەی چەمکێک یان داب و نەریتیەکەوە بەردەوام دەبێت و بەم شێوەیە چارەنووسێکی تاریک بەسەر ژناندا دەسەپێنێت، ژنان دەبێ چارەنووسی تاریکی خۆیان قبوڵ بکەن، کە کۆمەڵگە و ئایدۆلۆژیای پاوانخوازانە بۆیانی کێشاوە.

 

"دوای گەڕانەوەم بۆ لای دایک و باوکم، تێگەیشتم کە بۆ خۆم ناژیم"

زەهریبان حسێن جەختی لەوەکردەوە، کە لەگەڵ ئەو ژنانەی کە هاوژینەکانیان کۆچی دوایی کردووە سەبارەت بە چەمکی ژنۆلۆژی کۆبووەتەوە، سەبارەت بە دیدارەکان ئەمانەی خوارەوەی وتووە: لەگەڵ ئەو ژنانەی هاوژینەکانیان کۆچی دوایی کردوون کۆبووینەوە و دەمەوێت قسەی یەکێک لەو ژنانە بهێنمەوە، وتی: کاتێک هاوژینەکەم مرد و گەڕامەوە ماڵی دایک و باوکم، تێگەیشتم کە بۆ خۆم ناژیم، بەڵکو بۆ پیاوێک دەژیم، کاتێک پێویستم بە شتێک بوو، تووشی توندوتیژی دارایی دەکرام، نەمدەزانی بە کێ بڵێم کە پێویستم بە پارەیە، لەو کاتەدا تێگەیشتم کە بۆ پیاوێک و بۆ منداڵەکان دەژیم نەک بۆ خۆم.

 

"سەربەخۆی شێوازی ژیانە بۆ ژنان"

زەهریبان حسێن ڕایگەیاند، سەربەخۆی لە هەموو ڕوویەکەوە بەتایبەت سەربەخۆیی ئابووری بۆ ژنان گرنگە و لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: بۆیە هەمیشە لە دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا وتمان ژنان لە بوارەکانی ئابووری و بوارەکانی دیکەدا پشت بە خۆتان ببەستن، بۆیە پێویستە ژنان پێشبکەون، بڕوانامە و زانیارییان هەبێت، ژنان کاتێک لە بواری ئابووریدا پەروەردە و گەشەسەندن و سەربەخۆ دەبن، ڕێگای خۆیان دەدۆزنەوە و کە ڕێگای ئازادییە،  بۆیە هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بوارەکاندا کار بۆ ئازادی و گەشەپێدانی ژنان دەکەن بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بە ئازادی و شکۆمەندیەوە بژین.

 

"چارەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەی پیاوسالارییە"

زەهریبان حسێن لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە هەموو ئەو پرس و سنووردارکردنانەی کۆمەڵگە کە بە هۆی ئایین و مەرج و داب و نەریتی دەرەکی بەسەر ژناندا سەپێنراوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی عەقڵی پیاوانە، بۆیە گۆڕینی ئەم عەقڵیەتە بنەمای چارەسەرە لە کۆمەڵگە و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان لەسەر بنەمای بنەماڵەی دیموکراتیک.