ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکەن "مافی هیوا" بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بدات
ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی نامەیەکیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووەو داوایان کردووە "مافی هیوا" بدرێتە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەستبەجێ ئازاد بکرێت، هەروەها داوایان لە ئەنجومەنەکە کرد کە فشاری پێویست بخاتە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافە.
شنگال
ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و جێبەجێکردنی "مافی هیوا" بۆ سەرجەم زیندانیانی تورکیا دەکەن، ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕاگرتنی زیندانییەکان بۆ هەتا هەتایە بەبێ هیوای ئازادکردن قەدەغە دەکات، بەڵام تورکیا ئەمەی بە کردەوە جێبەجێ نەکردووە.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ"، یەکێتی ژنانی ئێزدی لە ئەڵمانیا "SMJÊ"، یەکێتی ژنانی ئێزدی لە ڕۆژئاوا و یەکێتیی ژنان لە مۆسکۆ و ئەرمینیا نامەیەکیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد و داوایانکرد "مافی هیوا" بدرێتە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد هەنگاوی پێویست بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بنێت.
لە سەرەتای نامەکەدا، ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنانی ئێزدی سەرنجیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاکێشا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد و ئازادکردنی جەستەییان بە پێویستییەک بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە زانی، وتیشی: وەک دامەزراوە و ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنانی ئێزدی، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شەڕە توندانەی جیهان شاهیدییەتی، بانگەوازی گیانی هەزاران کەس دەکەین، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، لەم قۆناغە سەختەدا کە بە جەنگی جیهانی سێیەم پێناسە دەکرێت، دەرگایەک بۆ چارەسەر و ئاشتی لە ڕێگەی ئەو دەستپێشخەرییەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا دەستیپێکردووە، کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان هەبووە ئەگەر ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت، هەروەها ئەنجامەکانی سوودی بۆ زۆرێک لە گەلانی ناوچەکە دەبێت.
"دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێک نانێت"
لە نامەکەدا، هاتووە، رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٧ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی لە ژێر فشار و گۆشەگیرییەکی زۆردا دەستبەسەرە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی ملیۆنان کەس دەکات، ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی هەم بە سەرکردە و هەم بە پێشەنگی دەزانین، ملیۆنان کەس پەیڕەوی لە بیرۆکە و بۆچوونەکانی دەکەن، دەمانەوێت جەخت لەوە بکەینەوە، کە ناونیشاندەر بۆ چارەسەری هەمیشەیی ڕێبەر ئۆجالانە.
لە نامەکەدا، جەخت کراوەتەوە، کە هەزاران زیندانی لە تورکیا هەن و هەموویان لە مافی هیوا بێبەشن، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا مەرجی ئەوەی خستووەتەڕوو، کە ناکرێت زیندانی تا کۆتایی تەمەنی لە زینداندا بمێنێتەوە، دەوڵەتی تورکیا ئەم یاسایە وەک یاسا قبوڵ دەکات، بەڵام لە کردەوەکانیدا جێبەجێی ناکات، ئەنجومەنی ئەوروپا چەندین جار داوای لە دەوڵەتی تورکیا کردوە کە مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان و سەرجەم زیندانیان بپارێزێت، بەڵام هیچ هەنگاوێکی نەناوە و هیچ گۆڕانکارییەکی لەو بارەوە نەکردووە.
بانگەواز و داواکارییەک بۆ جێبەجێکردنی مافی هیوا
لە کۆتایی نامەکەیاندا ڕێکخراو و دامەزراوە و تەڤگەرەکانی ژنانی ئێزدی ئەو فەرمانەیان وەبیرهێنایەوە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کۆمەڵگەی ئێزدی کردبووە ئامانج و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم پێکهاتەیە و ژنانی ئێزدی بەتایبەتی، ٧٤ فەرمانیان تێپەڕاندووە، کە دوا بڕیاریان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بووە، و لە سایەی ئایدۆلۆژیای ٢٠١٤دا توانیویانە خۆیان لێ ڕزگار بکەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.
لەکۆتایی نامەکەدا هاتووە: وەک کچ و کوڕانی پێکهاتەی ئێزدی، ئێمە ڕێبەر ئۆجالان بە هێمای پاراستن و ڕزگاربوون لە جینۆساید دەزانین، ئەوانەی کۆمەڵگەیەکیان لە لەناوچوون ڕزگارکرد، نابێت لە پشت مێزی دادگا بمێننەوە، لەم ڕوانگەیەوە داوای ئازادکردنی خێرای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، هەروەها بانگەوازتان لێدەکەین مافی هیوا جێبەجێ بکەن، بەو پێیەی هەر زیندانییەک کە بەدەست سزای هەتاهەتاییەوە دەناڵێنێت نابێت بێ هیوا بمێنێتەوە، ئێمە داوای جێبەجێکردنی ئەم مافە دەکەین بۆ ڕێبەر ئۆجالان و هەموو زیندانییەکان و داواتان لێدەکەین وەک ئەنجومەنی ئەوروپا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی ١٨ی ئەیلوولدا بکەن.