دیوانە شیعری هەسارە ناساندنی بۆ کرا
پەرتوکی دیوانه شیعرى ههساره لهدوو توێى ١٩٥ قهسیدەی شیعریدا لهههڵهبجه خوێندنهوهى بۆ كرا و بڵاوكرایهوه.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەڵەبجە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دیوانە شیعری شاعیر نەسرین عەباس ئیبراهیمی ڕێکخست و ناساندنی بۆ پەرتوکەکەی کرد.
نەسرین عەباس ئیبراهیم لە سالی ١٩٦٦ لەدایک بووەو خاوەنی تەنها دیوانێکە باناوی "هەسارە"و هیواخوازە چەندین دیوانی تری ببنە هاوڕێی خوێنەران، وتی: هیوادارم تا تەمەن باقی بغت و خاقەنی ئەم ئیلهامە بم بتوانم چەندین دیوانی تر دروست بکەم.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ببێت بە خاوەن پرۆژەی هەڵبەست جیاواز دەبێت لەو بابەتانە وتی: چونکە رۆژژمێری ئێمە پرە لە بەسەرهاتی غەمگین و تاڵ و جینۆسایدەکانمان نەزیفی نەبراوەی خەڵکەکەیەتی و لە نزیکەوە ئاگاداری تاک بەتاکی خەلکی هەلەبجەم، چۆن ئادەمیزادی لە قاڵب داوە، من ئەمڕۆ هاتومەتە هەڵەبجەو بەشێکی زیندووم بە عەشقی کانی ئاشقان و پیر محمەدەوە، هاتووم بۆ هەڵەبجەو لە مەراسیمیکدا ناساندنمان کردووە هەمیشە خاوەن خولق و دەرگا بوون و بە چاوی داخراوەوە دیوانەکەیان لێ وەرگرتم.
سەبارەت بە ژن بوون لە هۆنراوەکانیدا وتی: بەتەواوی باسم لە ژن بوون کردووەو گەردونیانە لە ژنانم ڕوانیوە، ئاگام لە هەست و نەست و خەمی مەینەتی ژنی جیهانە، نەوەک تەنها ژنی کوردو بابەتی عشق و ئەویم وتێکشکان و دابڕانم باس کردوەو چەندین فەنتازیاو خەیاڵاتی ئەبستراکم باس کردووە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا نووسەر پەرتوکەکانی بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرد.