ژنێکی گەنج بەدەستی براکەی کوژرا

لە شارۆچکەی سێمێڵ ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەدەستی براکەی لەناو ئۆتۆمبێلێک کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ١٤ی تشرینی یەکەم، لە شارۆچکەی سێمێڵ ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، بەدەستی براکەی لەناو ئۆتۆمبێلێک کوژرا.

 

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی ئەفسەر و کارمەندانی بەشی پۆلیسی قەزای سێمێل ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە بەدواداچوون کرد، پاشان بەیانی ئەمڕۆ، تاوانبارەکە دەستگیر کرا.