پلاتفۆرمی ژنان: پێویستە ڕژێمی ئێران دەستی لە کورد لاببات

پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد داوای لە ڕژێمی ئێران کرد دەستی لە ژن و گەلی کورد لابدات و داوای لە جیهان کرد لە بەرامبەر سزای لە سێدارەدان بێدەنگ نەبن.

ئامەد

 

پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە باکووری کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا ناڕەزایی خۆی لە نزیکبوونەوەی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە ژنانی کورد و گەلی کورد دەربڕی.

 

لەو پلاتفۆرمەدا هاتووە کە ڕژێمی ئێران دەبێ دەستی لە ژنانی کورد و گەلی کورد لابدات و وتی: ئێمە وەک پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد، بە توندی نزیکبوونەوەی ڕژێمی ئێران لە ژنانی کورد و گەلی کورد شەرمەزاردەکەین،  ڕژێمی ئێران ساڵانێکە بە شێوەیەکی دڕندانە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدەدەن، ساڵانە بە شێوەیەکی دڕندانە سیاسەتی قرکردن دژی گەلی کورد پەیڕەو دەکات و لە هەموو لایەکەوە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.

 

”لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە قرکردن و دڕندانەی ئێران بێدەنگ مەبن”

لەو پلاتفۆرمەدا هاتووە کە ڕژێمی ئێران لەو ڕۆژەوە کە کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش بوو و تا ئەمڕۆش بە هەموو شێوەیەک توندوتیژی و قرکردن دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات، هەروەها بیری هێنایەوە کە لە ئێستادا سەدان کورد لە زیندانەکانی ئێراندا بە دیل گیراون و وتی: عەلی سینا مستەفاوی، هونەرمەند ئەمساڵ لە سێدارە دراوە و ٣٤ کەس لە سێدارە دراون، بەشێکی زۆریان سزای لە سێدارەدانیان لەسەرە، ژمارەیەکی زۆریان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، یەکێک لەوانەی کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، ژنێکی کوردە بە ناوی وریشە مورادی.

 

ئێمە وەک ژنانی باکووری کوردستان، داوا لە هەموو جیهان و گەلان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەی قرکردن و دڕندانەی ئێران بێدەنگ نەبن لە پێناو ڕێگریکردن لە سێدارادان و قرکردنی ژنانی کورد و گەلی کورد. ئێمە جارێکی دیکە هەموو هێرش و قرکردن و توندوتیژی و بێبایەخکردنی ڕژێمی ئێران لە دژی گەلی کورد بە توندی شەرمەزار دەکەین و دەڵێین: دەستبەجێ دەستە پیسەکانتان لە ژنانی کورد و گەلی کورد دوور بخەنەوە.