ڕاسپاردنی بکوژی هێڤرین خەلەف لە بواری سەربازیدا تاوانە
ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی ڕاسپاردنی ئەندامێکی چەتەیان بە ناوی حاتم ئەبو شەقرە بۆ ناوچەی سەربازیی سەر بە هەتەشە لە دێرەزۆر وڕەقە و حەسەکە کرد و ڕایانگەیاند: سیاسەتێک بە پێچەوانەی ئیرادە وتێکۆشانی ژنان جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- چەتەی بەناوی "حاتم ئەبو شەقرا" کە بکوژی سکرتێری گشتی پارتی سووریای داهاتوو، هێڤرین خەلەفە، لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە وەک کارگێڕی فیرقەی سەربازی ٨٦ دەستنیشانکراوە. ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناڕەزایی خۆیان لەم بڕیارە دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە بەپێچەوانەی ئیرادە و ڕێکخستنی ژنان کردەوەی پیس ئەنجام دەدرێت.
" چەتەکانی هەتەشە بە پێچەوانەی پێوەر و ئەخلاقی مرۆڤ بڕیار دەدات"
ژنێک بە ناوی نورە عۆمەر ڕایگەیاندووە کە بڕیاری ڕاسپاردنی چەتەکان لە بواری سەربازیدا، داهاتووی گەلی سووریا دەخاتە مەترسییەوە و دەشڵێت: شەهید هێڤرین خەلەف هێمای ئاشتی و پێکەوەژیان و پڕۆژەی هاوپشتی گەلان بوو بۆ هەموو ژنانی سووریا. ژنێکی کورد لەلایەن چەتەیەک بە ناوی حاتم ئەبو شەقرا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. ئەم چەتە پێشتر سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بووە، بەڵام ئەمڕۆ بەشێکە لە چەتەکانی "ئەحرار شەرقیە". حکومەتی کاتی دیمەشق لەبری ئەوەی چونکە دەستی لە کۆمەڵکوژی و خوێنڕشتن هەیە سزای بدات، ئێستا وەک سەرکردەیەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکات. ئەمە کارێکی بێ ئەخلاقییە، کۆمەڵکوژی لە کەناراوەکانی سووریا بە بیانووی پاشماوەی ڕژێم ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەم چەتە بکوژانە تۆمەتبار دەکرێن؟ ئێمە وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم بڕیارە ئیدانە دەکەین. "ئەم کەسە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی سووریا ناکات، دەبێت ئەم چەتە سزا بدرێت".
"چەتەکانی هەتەشە دوژمنی ژنان"
ئەمینە حەسەن هەروەها بەم شێوەیە باسی لە ڕاسپاردنی حاتم ئەبو شەقرا کرد: "دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، هیوای گەلی سووریا بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی بە هاتنی حکومەتی کاتی بۆ دیمەشق شکا و ترسێکی گەورە سەریهەڵدا. گەلی سووریا بەرامبەری کردەوەی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی بوو. بوونی چەتەکان لەناو حکومەتی کاتی سووریا لە دیمەشق هەڕەشەیەکی گەورەیە. چەتەیەک کە دەستی لە خوێنی ژنێک هەیە چۆن پاداشت دەدرێتەوە و وەک سەرکردە دابنرێت؟ ئەمە لە هیچ یاسایەکدا نییە و هیچ کۆمەڵگەیەک قبووڵی ناکات. ئێمە بە توندی ئەم کارە ئیدانە دەکەین و بە ئیرادەی ئازادی خۆمان ئاستی تێکۆشانمان لە دژی بەرز دەکەینەوە".
''هیچ ئایین و بیروباوەڕێک کردەوەکانی هەتەشە قبوڵ ناکات"
ئەیات عەبدولا کە لە پێکهاتەی عەربە، ڕایگەیاند، هیچ ئایین و باوەڕێک کردەوەکانی هەتەشە قبوڵ ناکات و بەم شێوەیە بدرێژەی بە قسەکانیدا: "هیچ ئایین و باوەڕێک کۆمەڵکوژی قبوڵ ناکات. ئەمڕۆ حکومەتی کاتی بە ناوی ئیسلامەوە بانگەواز دەکات، بەڵام ئیسلام لە بەرژەوەندی خۆی ەکاردەهێنێت. ڕاسپاردنی کبکوژێک لەناو کاری سەربازیدا بە تەواوی قبوڵ ناکرێت. ئێمە دژی ئەم بڕیارەین، چونکە دەبێتە هۆی خوێنڕشتن لە سووریا".