ململانێی هیندستان و پاکستان: لانیکەم ٤٣ کەس کوژران

ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان بەدرێژایی سنووری کشمیر پەرەی سەندووە و بووەتە ململانێ، لەو شەڕەدا لانیکەم ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ 

 

گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان لە ٢٢ی نیساندا سەریهەڵدا، کاتێک هیندستان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی پاکستان بۆ سەر گروپێکی چەکدار دەستپێکرد کە پێیوابوو بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر لایەنەکەی. لەو هێرشەدا ٢٦ کەس کوژران. 

 

ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان بەدرێژایی سنووری کشمیر پەرەی سەندووە و بووەتە پێکدادانی توندوتیژ، لە ڕاگەیەندراوێکداکە لەلایەن حکومەتی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە کە پاکستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە وڵاتەکەیان تۆپباران دەکات، حکومەت ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکاندا ١٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٥٩ کەسی دیکەش برینداربوون، تەنیا لە گوندی پوونش لە باکووری ڕۆژئاوای کشمیر، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ کەسیش برینداربوون. 

  

ئاماژە بەوەکراوە، کە تا ئێستا لانیکەم ٤٣ کەس لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە. 

 

 شەهباز شەریف سەرۆکی پاکستان لە بانگەوازە نیشتمانییەکەیدا باسی لە "تۆڵەسەندنەوە" کردو ڕایگەیاند کە دواناکەون لە وەڵامدانەوە. 

 

لە ڕاگەیەندراوی هندستاندا هاتووە کە سوپای ئەمریکا بە "ڕێژەیی" وەڵامی "هێرشەکانی بێ ئیستفزازی" داوەتەوە.