"ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە ژنانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵ زیادبووە"

کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرایکرد، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە ژنانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵان زیادبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

 

کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢١ ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە خوار تەمەنی ٥٠ ساڵیدا ١.٤٪ زیادبووە.

 

کۆمەڵەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێشوەختە دەستپێکردنی سووڕی مانگانە و دواخستنی منداڵبوون دوو هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی شێرپەنجەکە.

 

پڕۆفیسۆر رێبیکا سیگڵ، توێژەری باڵای کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا وتوویەتی: خواردنەوەی کهولیش هۆکارێکی بەربڵاوە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.

 

لە بەشێکی ئەنجامەکاندا کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٣٣ ساڵی رابردوودا رێژەی گیان لەدەستدان بە شێرپەنجەی مەمک ٤٤% کەمبووەتەوە.