یەرەژە لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا دەستەیەکی نوێ هەڵدەبژێرێت
ئەنجومەنی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان، لە یەکەم کۆبوونەوەیدا، گفتوگۆی لەسەر گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ئێستا کردو دەستەیەکی نوێی کارگێڕی و کۆردیناسیۆنی هەڵبژارد، کە ئەمەل محەمەد لە جێگەی ئارین سوید.وەک وتەبێژی فەرمی دەستنیشان کرد.
قامیشلۆ
ئەنجومەنی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا "یەرەژە" دوای چوارەمین کۆنفرانسی خۆی، کە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی سیاسی ئێستا و ئەو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکانەی لە هەرێمدا ڕوودەدەن کرد، پێش ئەوەی دەنگ لەسەر ئەندامانی نوێی دەستەی ئەنجومەنەکە بدرێت.
دەستەی کارگێڕی نوێ لە ١٥ ئەندام پێکهاتووە کە بریتین لە: میدیا عومەر، نادا محەمەد، ڕەبیعە ئەتۆ، ئەمەل محەمەد، شیندا ئەکرەم، زیلان عەبدۆ، دیلان عوسمان، ئارین سوید، هویام عەبدوڵا، یارا محەمەد، هولەر حەکیم، ئەڤین یوسف، جوانا جومعە، ژیان کۆچەر، و سیلڤا ئیبراهیم.
هەروەها دەستەی کارگێڕی ئەندامانی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنەکەی هەڵبژارد: دیلان عوسمان، ئەمال محەمەد، میدیا عومەر، یارا محەمەد، ئەڤین یوسف.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی کۆردیناسیۆن ئەمەل محەمەدی ڕۆژنامەنووسیان بۆ وتەبێژی فەرمی یەرەژە کاندید کرد و ئەویش ئەرکەکانی لە ئارین سوید، ڕۆژنامەنووس وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنەکە وەرگرت.