کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەکرێتەوە – شیکاری
هەنگاوی گرنگ لە پرۆسەی ‘کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک’دا نراوە. سەردانی کۆمیسیۆن بۆ لای ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی ئاسایی نەبوو. لە مێژووی کۆماری تورکیادا شکاندنی تابۆیەک بوو، بەڵام حکومەتی ئاکەپە دەیەوێت جەهەپە لە پرۆسەکە دەربچێت.
ڕۆژبین پەلین
ئامادەنەبوونی جەهەپە لە کۆمیسیۆنی شاندی پەرلەمان لە ئێستاوە ڕەخنەیەکی جددییە، کۆمیسیۆنەکە لە ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبووەوە. وتەبێژی دەم پارتی لێدوانێکی دا و هەندێک ناوەڕۆک ڕاگەیەندرا. ڕێبەر ئاپۆ مژارێکی وەک ستراتیژی و تاکتیکی هێناوەتە زمان، لە کاتی دانوستانەکاندا زمان و تۆن دەگۆڕێت. لە ڕابردوودا ئەوانەی لە دژی ئێمە شەڕیان کردووە ڕوون بوون. لە تورکیا هەندێک بازنە و لایەنەکان بەرەنگاری دەکەنەوە و کاردانەوەیان هەیە بۆ ئەوەی تێوەگلان لە پرۆسەکەدا. هێزەکانی تر کاردانەوەیان نییە، بەڵام هەنگاوی پێویستیش ناگیرێتەبەر.
لە باکووری کوردستان خوێندنەوەی دروستی سیاسەتی ڕۆژانە لە کاتی خۆیدا ناکرێ و لە ئەنجامدا هەڵە لە دۆخی سیاسی ئێمەدا سەرهەڵدەدات. شێوازی سیاسەتی باڵا ئەو ئەنجامە چاوەڕوانکراوە بەرهەم ناهێنێت، پێویستە سیاسەتی تایبەت بۆ هەموو کەرتە کۆمەڵایەتییەکان دیاری بکرێت. بەو پێیەی کۆمەڵگە یەکپارچە و یەکدەنگ نییە. بازنەی ناوخۆیی زۆرن، گرنگە بەپێی جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان سیاسەت بەڕێوەبچێت، بەتایبەت دژی کەرتەکانی ئایینی و لیبراڵ، دەبوو هەندێک هەوڵی تایبەت ئەنجام بدرێت. کاردانەوە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی شەڕی تایبەت ڕێکبخرێن.
''شەڕی تایبەت لە کوردستان''
لە باکوور دەستوەردانێکی ئایینی لە ڕێگەی هوداپارەوە لە ژێر ناوی ئایین و باوەڕدا هەیە. لە چەولیک و ئامەدو ئێلح مەراسیم بۆ کچان بەڕێوەچوو. مەراسیمی لەبەرکردنی حیجاب بۆ کچان بەڕێوەدەچێت. لەم دواییانەدا لە زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان بە شانازییەکی زۆرەوە مەراسیمی حافیزی کچان ڕێکخرا. لە ئامەد نزیکەی ٢٠٠ منداڵی کچ سەریان داپۆشرا. کۆمەڵگە لە ڕێگەی ئاینەوە ئیستغلال دەکرێت، دۆخەکە تا دێت مەترسیدارتر دەبێت، بارودۆخی زۆر جددی و مەترسیدار هەیە، بەڵام لایەنی یاسایی بەدواداچوون بۆ سیاسەتی ساڵۆنەکان دەکات. خۆکوشتن و کوشتنی تەواوی خێزانەکان و هتد لە زیادبووندایە، ئاکەپە ئەمساڵی وەک ساڵی بنەماڵە ناساندووە و لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەتی خۆی پەیڕەو کردووە. بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی کۆمەڵگەی تورکیا، فشار لەسەر ژنان دەکرێت، سیاسەتی پارتی دەسەڵاتدار لەسەر جەستەی ژنان بەهێزتر دەکرێت. بۆ نموونه بۆ چاره سه ڕکردنی پرسی دیمۆگرافی ئامانج لێی که مکردنەوەی ساڵانی خوێندن و هاندانی هاوسه ڕگیری و ...هتد، پێویسته په یوەندییەکی دیموکراسیانه له گه ڵ کۆمه ڵگەدا پەرەپێبدرێت، پارتی یاسایی ئێمە سیاسەتی باڵا پەیڕەو دەکات. ئاگاداری کۆمەڵگە نییە وەک پێویست. کۆمەڵگە بە شێوازی تایبەتی شەڕ لەناو دەچێت، بەڵام دەستوەردانەکانمان دەگمەنن. پرسی خۆکوشتن و کوشتن و توندوتیژی و ئایین و ماددەی هۆشبەر هەرچەندە زۆر زیادی کردووە، بەڵام لە سیاسەتە خۆپارێزییەکانماندا زۆر لاوازن، بۆیە پێویستمان بە یەکگرتن و پەرەپێدانی سیاسەتی ماکسیم و مایکرۆیە. ئەمە پرۆسەی بەخشین و وەرگرتن نییە. ئەگەر دانوستانەکان ئەنجامی نەدات، بەرخۆدان دێتە پێشەوە. ئەوانەی دانوستان دەکەن ڕوونن ئەوەی کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە بەرزکردنەوەی خەباتە. وەک دیارە شێوازی کارکردنمان خەریکە دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو دینامیزمەی کە ڕێبەر دامەزراندووە.
''ڕۆشتنی جۆلانی بۆ ئەمریکا ''
لە ڕۆژەڤی ڕۆژئاوای کوردستاندا کۆمەڵێک سوود و دەرفەت هەیە، بەڵام ناتوانین چاوپۆشی لە مەترسییەکانی ئێستا بکەین. ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر دەسەڵاتی HTS لە سووریا. پێویستە باس لەوە بکەین کە لە ماوەی ساڵێکدا چی بەسەر ژنان و خەڵکی سووریادا هاتووە. ئیسرائیل زیاتر ئارەزووی خۆی بۆ دیزاینکردنی ناوچەکە بە پڕۆژەی ئیبراهیمی دەردەبڕێت و هەنگاوەکانیش بۆ بەدیهێنانی ئەم کارە دەنێت، لەگەڵ ڕۆیشتنی جۆلانی بۆ ئەمریکا، هەڵوێست و نیازی ئەوان بەرامبەر بە جۆڵانی ڕوون بووەوە. دەیانەوێت بەکاری بهێنن بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەت و نەهێشتنی ئەوانی تر. جۆلانی بەهۆی شەرعیەت و کێشە ئابوریەکانیەوە ناتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە. ئەوان دەیانەوێت جیهادییە ڕادیکاڵەکان لەناو ببات و مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئیبراهیمی جێبەجێ بکات. وەک دەزانرێت هاکان فیدانیش لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو. توانای تێکدانی هەبوو، بۆیە لەناوچوو. ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار جێبەجێ کرا و پاشان کۆمەڵکوژی دژی عەلەوییەکان لە سوەیدا ڕوویدا. ئێستا لەوێ دۆخێکی زۆر مەترسیدار هەیە و وەک ئەسپێکی تاودراو ڕوون نییە کەی و لە کوێ چی ڕوودەدات.
''ڕێککەوتنی ١٠ی ئادارو یەکخستنی قەسەدە''
جۆلانی بۆچوونەکانی خۆی لە ئەمریکا سەبارەت بە یەکگرتنی هێزەکانی قەسەدە دەربڕی. هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کرا و ئەو بۆچوونانەی دەربڕدراون قبوڵکران، بەڵام بۆ ئێستا گفتوگۆکان ڕاگیراون. هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار، یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە و تێپەڕاندنی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ ناوچەکەش تاوتوێ دەکرێت. کەسێکی وەک س. لە هەموو دەرفەتێکدا، لەسەر هەموو پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دژایەتیمان دەکات. ڕەشمان دەکات. بەپێی کارنامەی هەندێک بازنە مامەڵە دەکات و لێدوان دەدات. ئامانجی ئەو کاریگەری لەسەر ڕەوتی بازنەی فیکری و ئەکادیمییە. لە لای خۆمانەوە ئێمە زۆر بە باشی بواری ئەکادیمی هەڵناسەنگێنین، بۆشایی ئێمە زۆر بە باشی لەلایەن نەیارەکانمانەوە هەڵدەسەنگێندرێت، بەم شێوەیە دەیانەوێت هێڵی ڕەگەزپەرستی و گۆلانی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەرعیەت بدەن و هەمووان ڕابکێشن بۆ ناو ئەم هێڵە. لە قامیشلۆ ناوەندێکی ژنانیان کردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بزووتنەوەکە هەڵاتوون و خەریکی پەرەپێدانی خەتی دژ بە دروشمی "ژن بژی، ئازادی"ن. لە ڕێگەی ئەم شێوازەوە دەیانەوێت لە ئەنجوومەنی ژنانی سوریادا جێگەی خۆیان بگرن و بەشێک بن لە وتووێژەکان لەگەڵ دیمەشق. هەروەها دەیانەوێت ئۆفیسێک لە دیمەشق بکەنەوە.
''خەباتی تایبەت لەسەر کەرکوک ''
هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەچوو. لەم هەڵبژاردنانەدا شیعەکان بەهێز دەرکەوت. باڵی سوننە بەهێز دەرکەوت، دوای هەڵبژاردن، خەڵک وەک یەکگرتوویی نێوان هێزەکان کۆبووەوە. لەم بارودۆخەی ئێستادا موقتەدا سەدر بێدەنگی خۆی دەپارێزێت. وەک هەمیشە هێزی دەرەکی لەم هەڵبژاردنەدا کاریگەر بوون. کاریگەری خۆی لەسەر دەنگەکان لە ڕێگەی پارەوە دووبارە کردەوە. وەک لەم هەڵبژاردنانەدا دەرکەوت، کورد لە عێراق سیاسەتێکی نییە و زۆر پارچەپارچەیە. هێزەکانی دراوسێ لە زۆنی ناوەڕاست (کەرکوک و هتد) خۆیان ڕێکدەخەن. سیاسەتێکی فرەلایەنە لەسەر کەرکوک جێبەجێ دەکرێت. هێزەکانی وەک ئێران و تورکیا و عەرەب کاری تایبەت لەسەر کەرکوک ئەنجام دەدەن، لەم ساڵانەی دواییدا بوونی ئێمە لەم بوارەدا لاواز بووە، وەک ژنان دەتوانین کۆمەڵێک پڕۆژە بۆ ئەم بوارە پەرە پێبدەین و گفتوگۆی لەسەر بکەین. لەم دواییانەدا لە کۆرمۆر هێرشێک ڕوویدا. زانراوە کە ناوچەی کۆرمۆر زۆر دەوڵەمەندە و ناوەندی گازی سروشتییە. عێراقیش پێویستیەکانی غازی خۆی لەوێوە دەست دەکەوێت، دوای ڕووداوەکانی کۆرمۆر، ئەمریکا داوای پاراستنی ئەو دامەزراوەیەی کرد. قسە و باسی زۆر لەسەر سەرچاوە و هۆکارەکانی هێرشەکە هەبووە و هەندێکیش باسیان لەوە کردووە کە لەلایەن دراوسێکانەوە ئەنجامدراوە.
''چینایەتی و هەژاری لە باشوور لە زیادبووندایە''
مشتومڕ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە. یەکێتی تاوتوێی هەندێک ناو دەکات، وەک دەزانرێت هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە و گفتوگۆکان لەسەر کورسی و بەرژەوەندییەکان و ململانێی حزبی بەردەوامن. دەرفەتەکانی باشوور لەم هێزانە دەسەنرێنەوە. لەناو عەشیرەتەکاندا نائارامی هەیە و داوای ماف و دەسەڵات دەکەن، لە پشت ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەرژەوەندی تایبەت هەیە. باشوور تا دێت لە ئەجێندای سیاسی و نیشتمانی دوور دەکەوێتەوە، چینایەتی و هەژاری زیاتر دەبێت. دۆخی ژنان زۆر مەترسیدار و خراپە. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (NGOs) کۆمەڵگە ئیفلیج دەکەن و لە باشووردا زۆر کاریگەرن، ئەوان ڕێکخراوێکی چینی مامناوەندن و لە کۆمەڵگادا جێیان نابێتەوە، ڕێکخراو و بزووتنەوەکانی ژنان کاریگەر نین، یەکێتی ژنانی کوردستان بوونی هەبووە، بەڵام دوای کۆنگرەکەی تا ئێستا ئاستێکی بەهێزی بەرهەم نەهێناوە. بە هۆکارێک لاواز بوو و بودجەکانی بڕدرا. حزبەکانی باشوور خوازیاری پەرەسەندنی بزووتنەوەکانی ژنان نین و هەربۆیە هەموو ئامرازەکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ بەربەست کردنیان، هەروەها هەندێک لایەن سیاسەتی نمایشی دەکەن، کۆبوونەوەی نەتەوەیی لە تاراوگە ڕێکدەخەن، بەڵام ڕێبازەکەیان بە تێگەیشتنێکی دیموکراسی پێشناکەوێت، دەیانەوێت ڕؤڵەکە لە ئێمە بدزن.
لە عێراق یاسای باری کەسی خرایە بەرنامەی کار و ئەمەش ئەرێنی بوو. ژنان لە باشوور هەندێک گفتوگۆ ئەنجام دەدەن و ئەمەش زۆر گرنگە. بۆ نموونە باس لەوە دەکرێت کە بۆچی ژنان لە باشوور سەرکەوتوو نەبوون. هەروەها حزبی ژنان لە عءراق دامەزراوە، ئێمە نازانین پێکهاتەی ئەو حزبە چییە و چۆنە، بەڵام ئەگەر مرۆ ڤ لێی تێبگات باش دەبێت.
''ئامادەکارییەکان بۆ جەنگی جیهانی ''
ئەمساڵ چەندین ڕووداوی گرنگ لە سەرانسەری جیهاندا ڕوویانداوە. لە شێوازی جەنگی جیهانی سێیەمدا ململانێکان زۆرن و ئەمەش تادێت قووڵتر دەبێتەوە. زۆرێک لە ململانێکان لە ئەمریکاوە تا ئاسیا لە بەرنامەی کاردان. ئەمریکا مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا خستە لیستی تیرۆریستانەوە. لەگەڵ هاتنە سەرکاری ترەمپ، خۆی وەک پەیامبەری ئاشتی پێشکەش کردووە، چاوەڕوانی ئەوە بوو کە گۆڕانکاری و چارەسەر لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا ڕووبدات، بەڵام ئەوە جددیتر بووە، لە ئێستادا شەڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەیە و خەڵکی مەدەنی زۆرترین زیانیان پێدەگات. ئاڵوگۆڕی دیل و کوژراو هەبووە، بەڵام هێشتا هەردوولا پێداگرن لەسەر شەڕ. لە ڕووسیادا ئەمە کارنامەی سەردەمی برێژنێڤ بووە لەم دواییانەدا. گەلانی ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤیەت لە دۆخێکی سەقامگیری ئابووری و ئاسایشدا بوون، سیاسەتی میانڕەوی لە پرسەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا بە ڕێککەوتنی هێڵی ئاسن دامەزرا و هەردوولا ماوەیەکە بە چەند هەنگاوێکی بچووک ململانێکان و ڕووبەڕووبوونەوەیان ڕاگرتووە.،لە نێو گەلانی قەفقازدا کاردانەوە هەیە بەرامبەر بە فشارەکانی سەلەفیەکان،بە گشتی ئەو ڕووداوانەی لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤیەت ڕوودەدەن، زۆر باس ناکرێت.
دۆخی ژنانی ئەفغانستان و جۆرجیا تادێت مەترسیدارتر دەبێت، بەڵام کەس ناتوانێت چارەسەری بکات، چونکە تەنها دامەزراوەی نوخبەی ژنان لە ڕووسیادا ماونەتەوە، وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ئامادە دەکەن، ئەڵمانیاش بەشداریکردن لە سەربازیدا خستووەتە بەرنامەی کار، فەرەنساش بە کۆمەڵگاکەی وتووە تا ساڵانی ٢٠٣٠ خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن. ئەوروپا خۆی بۆ شەپۆلێکی شەڕ ئامادە دەکات، ئەمریکا کار بۆ ڕاکێشانی وڵاتانی ئەوروپا و ڕووسیا دەکات بۆ ناو شەڕێک. نیشانەکانی ئەمەش ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر و باشتر دەبن.
شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ وەستان بەردەوام بووە، بەو پێیەی ڕوونە لە ساڵی نوێدا جەنگی جیهانی سێیەم بە درێژایی هێڵەکانی لوبنان، عێراق، ئێران و تورکیا قووڵتر دەبێتەوە. نیشانەکانی قووڵبوونەوەی ململانێکان لە سەر زەویدا هەیە. جارێکی دیکە چەکداماڵینی حەماس و حزبوڵا دەخرێتە بەرنامەی کارەوە. هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام ململانێکان قوڵتر بوونەتەوە. عێراق بەپێی دیزاینە نوێیەکە دەستگیر دەکرێت. ئێران خۆی بۆ شەڕێکی نوێ ئامادە دەکات. لە ئیسرائیل و ئەمریکا ڕاگەیاندنی جەنگ کراوە. تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لە عێراق، سووریا و تورکیا، لێدوانێکی سەبارەت بە کێشەی قوبرس دا و ئێستا ئەم بابەتە بووەتە بابەتی گفتوگۆ. لێدوانەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە تورکیا لەچاو پێشووتر ڕوونترە. کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لە عومان بەڕێوەچوو، کە ١٧ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەی بوون. ئەم دیدارە سەبارەت بە سیاسەتەکانی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو