تەژەئا: پێویستە ژنان لە پرۆسەی دەستووری نوێدا جێگیر بکرێن

تەژەئا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو داوای کرد ژنان لە کاتی نووسینی دەستووری نوێدا بخرێنە ناو کۆمیسیۆنەکەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد کە بەشداری خەباتی هاوبەش بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیسیۆنی ژنان و دەستووری بنەڕەتی کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنان "تەژەئا"وە دامەزرا، بە مەبەستی بانگەوازکردن بۆئەوەی ژنانیش لەناو کۆمیسیۆن و پرۆسەی ئامادەکردنی دەستووری بنەڕەتیی نوێدا بەشداربن، لە کۆشکی جەمیل پاشا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست. لە ماوەی ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "چارەسەریی بێ یاسا، یاسا بێ ژن نابێت" دانرابوو و نوێنەرانی زۆرێک لە ڕێکخراوەکان بەشدارییان لە ڕاگەیەندراوەکەدا کرد. 

 

ڕاگەیەندراوەکە بە کوردی لەلایەن یلان شەڤەشۆغلو، پەروەردەکاری کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی چاند و زمانی میزۆپۆتامیا "مەد-دەر" د بە تورکیش لەلایەن ئایلا ئاکات ئەتا. چالاکوانی تەژەئا خوێندرایەوەو باس لەوەکرا، کە بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە، شەڕ مۆری خۆی لە ٤٠ ساڵی ڕابردووی تورکیا دا و پێکهاتەی کلتووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی بەتەواوەتی لە چوارچێوەی ئەم شەڕەدا شێوەی گرت. 

 

ئاماژە بەوەکرا کە کۆمەڵایەتیبوونی ئاشتی لە هەموو کات زیاتر پێویستییە بۆ ئەم سەردەمە و هاتووە، "پرۆسەی کۆمەڵایەتیبوونی ئاشتی، زیاتر لەوەی تەنها داواکاری و هەڵوێستێکی یەکجارە بێت، پێویستی بە تێکۆشان و هەوڵی درێژخایەن و پێداگرانەیە، گەیشتنە ڕێکەوتنە، بەرفراوانکردنی تۆڕەکانی ڕێکەوتنە.

 

ژنانی ئەم جوگرافیایە، بە دەستی زیهنییەتی پیاوسالاری، کاپیتاڵیزم، میلیتاریزم، شۆڤێنیزم و ئاینپەرستییەوە ستەمی زۆریان بینیوە و دژی ئەمە تێکۆشاون. لە کوشتنی ژنانەوە تا هەژاری، لە هێرشە نەفرەتئامێزەکانەوە تا دەگاتە پشتگوێخستن، لە دەستبەسەرداگرتنی ڕەنجی ژنەوە تا دەگاتە توندوتیژی لە هەموو ڕووێکەوە، ١٠ ساڵی زۆر زەحمەتمان تێپەڕاند. دوای هەموو ئەو پرۆسە ئاشتییانەی کە سەرنەکەوتن، پێگەی میلیتاریزم، شەڕ، توندوتیژی، شۆڤێنیزم و نەتەوەپەرستی بەرزتر بووەوە. لەبەرئەوەش لەناو ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە پرۆسەیەکی ڕووخێنەری زۆر قورسدا تێپەڕین. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بۆ چرکەساتێکیش دەستمان لە تێکۆشان هەڵنەگرت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا کە تەڤگەری ژنانی ئازاد هەم خاوەن داخوازییەکانی ئاشتییە، هەمیش هێمای سەرەکیی پرۆسەی ئاشتییە و وتی، "هەربۆیە ئاگەداریی گرنگیی گەورەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە کە دانوستاندکاری سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کردی. هەوڵی کۆمەڵایەتیکردنی ئاشتیش بۆ خۆی وەکو ئەرکی سیاسیی بنەڕەتی دەبینێت. ئێمە دەزانین کە بەدیهێنانی ئاشتی تەنها لە تورکیا نابێت، پەیوەستە بە ئیرادەی سیاسی و ژیانی کوردان لە چوار پارچە. لەم چوارچێوەیەدا هەم لەناو تورکیا و هەم لە دەرەوەی سنوور، دژی هەموو هەوڵە میلیتاری و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تێدەکۆشین، بۆئەوەی بە دیدگایەکی ئەنتەرناسیۆنالیست لەگەڵ هەڤاڵانمان هاوپەیمانییەکی ئاشتی دابمەزرێنین. ئێمە دەزانین کە بەدیهێنانی ئاشتی پرۆسەیەکی ماوەدرێژە، لە پێناو ئاشتییەکی شکۆمەنددا تێدەکۆشین، بە ئومێدی بونیادنانێكی جیهانێکی هاوبەش. بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم ئەرکە تێدەکۆشین. ئاگاداری زەحمەتییەکانی بەردەممانین و بەگوێرەی ئەم زەحمەتییانە خۆمان بۆ ڕێگەیەکی درێژ ئامادەدەکەین.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیسیۆنی ژنان و دەستووری بنەڕەتیدا باس لەوە کراوە کە لە تورکیا هەمووان پێویستیان بە ئاشتی هەیە و بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت، "ئێمە دەزانین کە پرۆسەی بەدیهێنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنها لەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی بەهێز دەتوانێت بێتە دی. هەم بۆ دیموکراتیکبوون، هەم بۆ بەدیهێنانی ئاشتی، هەمیش ئافراندنی پەیمانێکی کۆمەڵایەتیی نوێ، بۆ ڕەخساندنی ئەم زەمینە یاسایی و سیاسییە، تا کۆتایی تێدەکۆشین. 

 

"بانگەوزی ئێمە بۆ هەموو ژنانە"

بانگەواز بۆ هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە باوەڕیان بە ئاشتی هەیە، بە باوەڕی، فکر، چاوەڕوانیی بۆ ئاشتی، ڕەخنەکانمان گفتوگۆکان بەهێزبکەین و ببینە یەکدەنگ. ئێمە تەڤگەری ژنانی ئازادی کورد، ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ فراوانکردنی ئەم گفتوگۆیە، بە بڕیارین تاوەکو دەنگی ژنان بگەیەنینە ناو گفتوگۆکان لەسەر دەستووری بنەڕەتیی نوێ، بانگەواز دەکەین بۆ کۆمەڵایەتیبوونی ئاشتی، ژنانی ئەم جوگرافیایە تێکۆشانی خۆیان بکەنە یەک. باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە لەم خاکە، ژیانی هاوبەش و یەکسانی ژێردەستەکان، بە پێشەنگایەتیی ژنان دابمەزرێنین. بانگەوازمان بۆ ژنان ئەوەیە کە ئەم باوەڕە بڵاوبکەنەوە.