ئێران دوای دوو ساڵ زیندانیکردن مەعسومە ئەکبەری نووسەر ئازاد دەکات
مەعسومە ئەکبەری، نووسەر و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سزاکەی لە زیندانی بەدناوی قەرچەک تەواو کرد، کە دوای دوو ساڵ زیندانیکردن بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئێران، مەعسومە ئەکبەری، نووسەر و چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی لە ڕۆژی ٢١ی ئاب، دوای تەواوکردنی سزاکەی لە زیندانی قەرچاکی شاری ورامین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازاد کرد.
مەعسومە ئەکبەری لە ٨ی ئاداری ٢٠١٨ لە کاتی بەشداریکردنی لە گردبونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە هاوکات بوو لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکرا، دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەرکردن، بە کەفالەت ئازاد کرا.
لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب لە تاران بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی دەوڵەت"، "ئەنجامدانی چالاکی پڕوپاگەندە لە دژی ڕژێم" و "بەشداری لە دانیشتنێکی دەرەوەی ناوەندی پارێزەران شانبەشانی نەسرین ستودە، پارێزەر " بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا.
دواتر ئەو سزایە لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای تێهەڵچوونەوە لە ٢٤ی حوزەیران ٢٠٢٠ بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە، مەعسومە ئەکبەری لە ٢٨ی ئاب ٢٠٢٣دا ڕاپۆرتی خۆی بۆ ناوچەی ٣٣ی دادستانی گشتی تاران دا و لەوێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین بۆ دەستپێکردنی سزاکەی.
مەعسومە ئەکبەری بە کاری سەرنوسەری و وتارنووسی و وەرگێڕان ناسراو، بەرهەمەکانی لە چەندین ڕۆژنامە و ئینسایکلۆپیدیای ئەدەبیدا بڵاوکراونەتەوە، لەوانە " ئینسایکلۆپیدیای زمان و ئەدەبی فارسی" و "ئینسایکلۆپیدیای ژنانی ئێران و جیهان"، یەکێک لە وەرگێڕانەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی خەڵاتی کیسەڵە فڕیوەکانی بەدەستهێن.