پزیشکان بۆ پاراستنی منداڵان داوای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ڤایپ دەکەن

پزیشکەکانی منداڵان داوای قەدەغەکردنی تەواوی بەکارهێنانی ڤایپ دەکەن چونکە لەوانەیە زیان بە سییەکانی گەنجان و ژینگە بگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ڤایپ لە نێوان ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەن، ئەمەش لەوانەیە یاسای توندتر لەخۆ بگرێت لەسەر چۆنیەتی بازاڕکردن.

 

فرۆشتنی ڤایپ یان جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵان نایاساییە، بەڵام ئەمە ڕێگری لە زیادبوونی ژمارەی ئەو منداڵانە ناکات کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٧ ساڵدایە و تاقیکردنەوە کراوە لە ٧.٧٪ لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ١١.٦٪ لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، بەپێی ڕاپرسییەکی YouGov بۆ Action on Smoking and Health .

 

نزیکەی ١٥٪ی ئەوانەی تەمەنیان لە ١٦ بۆ ١٧ ساڵدایە و ١٨٪ی ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵدایە ئێستا بەکارهێنەری ڤایپن.

 

ڤایپی نیکۆتینی ڕەنگاوڕەنگ بە تامی جۆراوجۆر، کە جارێک بەکاردەهێنرێت و دواتر فڕێدەدرێن، بەناوبانگترین بەرهەمن لەنێو هەرزەکارەکاندا، کۆلێژی شاهانەی پزیشکی منداڵان و تەندروستی منداڵان (RCPCH) ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی بەریتانیا دەبێت بەبێ هیچ گومانێک جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە بکات.

 

پزیشک مایک مککین، ڕاوێژکاری هەناسەدانی منداڵان و جێگری سەرۆکی RCPCH وتی: بەکارهینانی ڤایپی گەنجان بەخێرایی دەبێتە پەتایەک لەناو منداڵاندا، ترسم هەیە لەوەی ئەگەر هەنگاو نەگیرێتەبەر، ئێمە خۆمان لە قەیرانێکدا دەبینینەوە.

 

شارەزایانی تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە کێشانی ڤایپ، هێشتا گەورەترین هۆکاری نەخۆشییە لە بەریتانیا.