"دەبێت ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان"
کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار- ئەورووپا ڕایگەیاند پێویستە ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان.
ناوەندی هەواڵ
سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەكانی، کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری ئەورووپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە ئێستادا سووریایەکی وێرانبوو ماوەتەوە، دەڵەتی تورک و چەتەکانی ئەم دۆخەیان بە فرسەتێک وەرگرتووە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکانینان لەسەر کۆیی گۆڕەپانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
"وەک گەلی کورد شۆڕشی ڕۆژئاوا-شۆڕشی ژنمان بونیادنا"
ڕاشیگەیاند، وڵاتانی ئەورووپا هەوڵدەدەن ڕژێمی نوێی لەسەر بنەمایی بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەک ئەڵتەرناتیڤێک پێش بخەن، ئەم دۆخەش لە هەموو کاتێک زیاتر نیگەرایی لێ دەکەوێتەوە، وەک گەلی کورد کە پێکهاتەیەکی جەوهەری سووریایین، لە ئەنجامی تێکۆشانی درێژخایەن و قوربانیدانی گەورەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا-شۆڕشی ژنمان بونیادنا.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە چارەنووسی ئەو ژنانەی کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون ئاشکرا بکرێن، داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین، واز لە بێدەنگبوون بهێنن بەرامبەر بەو دڕندەییە و بەپێی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ مامەڵە بکەن.
"پەدەکە ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکاری بە ڕۆژئاوا"
باس لەوەشکراوە، پەدەکە دەروازەی سنووری سیمێلکا- فیشخابوور دادەخات و بەم شێوەیە ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکاری مرۆی بە هاوڵاتییانی مەدەنی ڕۆژئاوا، ئەم کارەی پەدەکە شەرمەزار دەکەین، دواتان لێ دەکەین بەرژوەندییە حزبی و شەخستییەکانتان بەلاونێن و پشتگیری لە یەکتر بکەن، دەستبەرداری دووژمنایەتیکردنی گەلەکەی خۆتان ببن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پیرۆزبای جەژنی کریسمس لە گەلی کریستیانی کراوە و بانگەوازی لە هەموو ژنان کراوە، لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆپاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا.