بانگەوازی ژنێکی غەززە: ئەم شەڕە بوەستێنن

حەلیمە حەلیس، کۆچبەرێکی تەمەن ٧٠ ساڵە لە غەززە و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژی، ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە تەنها یەک ژەمیان دەستدەکەوێت، ئاو پاک نییە، منداڵەکانیان لە باوەشیاندا دەمرن، داوای لە جیهان کرد ئەم شەڕە ڕابگرن.

نەغم کەراجە

 

غەززە- هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بە هەموو سەختییەکەیەوە بەردەوامە، ژنان ئەوانەن کە تووشی سەختترین دەرئەنجامەکان دەبن و ڕۆژانە گیان لەدەست دەدەن، بەو پێیەی هاوژینەکانیان گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن، ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە ژوورێکی تەسکدا دەژی، دیوارەکانی لەیەک کەوتوون و سەقفەکەی بەزەحمەت لە باران دەیپارێزێت، ئەم ژنە ناوی حەلیمە حەلیسە لە خێزانێکی ٤٠ کەسیدا دەژی و پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان دابین دەکات، ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە ماڵەکەی وێران بوو، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا گەشتی کۆچی زۆرەملێ دەستی پێکردووە و لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکی تر دەڕوات.

 

"خەونەکانمان فڕین"

حەلیمە حەلیس ڕایگەیاند کە ئەوان تاکە خێزانی کۆچبەر نین وتی: ئێمەین کە خراپتر دەبین، من بەرپرسیارێتی ژن و منداڵ لە ئەستۆ دەگرم. ئەم چارەنووسە چییە؟ چۆن برسێتی منداڵان بوەستێنین؟ هەوڵ دەدەین تەنها بە یەک ژەم ڕۆژێکی تەندروست تەواو بکەین، تامەزرۆی ئاوی پاکین، لە دوای شەڕەوە دەستی پێکردووە، هەموو شتێکمان لەدەستداوە، خانووەکان بوونەتە وێرانە، هەموو خەونەکانمان فڕی، دونیا دەبینێت و ناجوڵێت. وەک ئەوەی ئێمە مرۆڤ نەبین.

 

حەلیمە ژنانی فەلەستینی بە شاخهەڵگر پێناسە کردووە و وتی: ژنان بارێکی زۆر لەسەر شانیان هەڵدەگرن، چونکە هاوژینەکانیان کوژراون یان بێسەروشوێنن، ژنان لێرە تەنها دایک یان هاوژین نین، بەڵکو بڕبڕەی پشتی خێزانیشن، هەموو ڕۆژێک بە باری تەواوی خێزانێکەوە لە خەو هەڵدەستێت، لە دابینکردنی خۆراکەوە تا پاراستنی منداڵان.

 

"منداڵان لە باوەشماندا دەمرن"

حەلیمە ڕایگەیاند، خراپترین شت کە تا ئێستا بینیویەتی شەڕە و وتی: "ئەمە لە ڕووی دڕندەیی و توندییەکەیەوە وەک جەنگی جیهانی دووەم وایە". چالاکییەکان لە غەززە هەموو سنوورەکانی بەزاند. تەنانەت نەخۆشخانە و قوتابخانەکانیش بۆردومان کران. ئەوان بە چەندین شەڕدا تێپەڕیون، بەڵام ئەم شەڕە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. بۆردومانەکە ناوەستێت. ئێمە لە برسێتی دەمرین. منداڵان لە باوەشماندا دەمرن. نازانم تا کۆتایی ڕۆژ لە ژیاندا دەمێنینەوە یان نا. ئەمە ژیان نییە، ئەمە مردنێکە هەر ساتێک خۆی دووبارە دەبێتەوە. ژوورەکەمان تەنها ٤ دیواری هەیە، ژێرزەمینەکە لە با پەنا دراوە. ئێمە هەوڵ دەدەین خۆمان کامڵ بکەین، بەڵام شوێنی ئێمە بۆ مرۆڤەکان نییە. منداڵان بەهۆی برسێتیەوە دەگرین. ژنەکان بێزارن و ئاوەکە پاک نییە. دونیا ئەگەر بیەوێت دەتوانێت یارمەتیمان بدات، بەڵام نایکات. ژیانمان چاوەڕێی مردنە.

 

"ئەم شەرە بوەستێنن"

حەلیمە حەلیس ڕایگەیاند، ڕۆژانە تەنها یەک جار دەتوانێت بژێوی خێزانەکەی دابین بکات و بەم گلەییانەی کۆتایی بە قسەکانی هێنا: پارچە نانەکان لەگەڵ یەکتر دابەش دەکەین، برسێتی لە چاوی منداڵ و دایکیاندا دەبینم. چی بکەین؟ هەوڵ دەدەین لە هەموو شتێکدا داهێنەر بین، ئاوی پاک و خاوێن نییە، بە تایبەت لە باکوور، منداڵەکانمان بەهۆی ئەمەوە نەخۆش دەکەون، بانگی هەموو جیهان دەکەم. ئەم شەڕە بوەستێنن، ئێمە جگە لە ژیان هیچی ترمان ناوێتم منداڵەکانمان لە برسێتی گیانیان لەدەستدا، جیهان هیچ ناکات.