پێشانگایەک بۆ یادی دەنیز چیا لە مەخموور دەکرێتەوە
پیشانگای مۆنالیزا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور پێشانگایەکی وێنەیی بۆ یادی دەنیز چیا سازکرد، کە لە کاتی هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب گیانی لەدەستدا.
مەخموور
پیشانگای مۆنالیزا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی ”مەخموور” پێشانگایەکی وێنەیی بە یادی شەهید دەنیز چیا کردەوە، کە لە کاتی هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب گیانی لەدەستدا، هەروەها بۆ شەهیدانی ئەم دواییەی شێر لە ڕۆژئاوای کوردستان.
پێش کردنەوەی پێشانگاکە، خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای بێدەنگی، ئامارا بولوت وتارێکی پێشکەش کرد.
ئامارا بولوت لە وتاری دەستپێکی پێشانگاکەدا پیرۆزبایی لە گەلی کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان کرد و پێشانگاکەی پێشکەش بە دەنیز چیا کرد.