مامۆستایان لە سودان بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی سودان خۆپیشاندانیان کرد
وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە تێکچوونی بارودۆخی ژیان و دواکەوتنی پێدانی موچە، زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر ململانێکانی سودان، مامۆستایانی دەوڵەتی باکوور دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
ناوەندی هەواڵ
لیژنەی مامۆستایانی سودان ٢ی ئایار ڕاگەیاندنراوێکی بڵاوکردەوە، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان لە باکوور دەربڕی.
لیژنەکە دەستخۆشی لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی قۆناغی ناوەندی لە ناوچەی باکوور کرد، جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی پێدانی موچەی دواکەوتوویان و چارەسەرکردنی تێکچوونی بارودۆخی ژیانیان کردەوە، هەروەها موچەکانیان بەشی پێویست نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و خێزانەکانیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئازارەکانی مامۆستایان لە سودان بەگشتی وایکردووە مامۆستایان لە ناوچەی باکووردا ڕێگەی سەختی مانگرتن هەڵبژێرن.
لیژنەکە داوای وەڵامدانەوەی خێرای داواکارییە دادپەروەرەکانیان کردووە، لەوانە بەرزکردنەوەی کەمترین موچە بۆ ٢١٦ هەزار لیرەی سودانی، پێدانی سەرجەم پاشەکەوتە نەدراوەکان، پێداچوونەوە و دەستکاریکردنی دەرماڵە بەها جێگیرەکان و خەرجکردنی سەرجەم شایستە و پاشەکەوتەکان بۆ سەرجەم مامۆستایانی سودان.
جەختی لەوە کردەوە، کە دۆزی مامۆستایان پرسێکی نیشتمانی دادپەروەرانەیە سەبارەت بە داهاتووی پەروەردە لە سودان، مامۆستایەک کە توانای دابینکردنی بژێوی شایستەی نییە، ناتوانێت باشترین پەروەردە بۆ خوێندکارەکانی دابین بکات، هەروەها مامۆستایان شایەنی ژیانێکی شکۆمەندن کە لەگەڵ ڕۆڵی خۆیان و ئەو ئەرکە بەرزەی کە ئەنجامی دەدەن.
ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە سودان شایەتی ململانێیەکی بەردەوامی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرایە، کە کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەبووە و بووەتە هۆی تێکچوونی بەرچاو و زیادبوونی توندوتیژی و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان.