نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا ۱۲۲ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە
كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە ساڵی ۲۰۲٤دا ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا ۱۲۲ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
ناوەندی هەواڵ
پیتەر رۆنسترۆت باوەر، بەڕێوبەری نیشتمانی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، ژمارەكان دەربارەی پەنابەران شکۆهێنەرن، لە ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا ۱۲۲ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، بەڵام لە پشت هەموو ئەو ژمارانەوە مرۆڤێك هەیە، كە هیوای ئەوەیە بگاتە سەلامەتی و داهاتوویەكی باشتر.
بە پێی راپۆرتی ساڵانەی كۆمسیۆنەكە لە ۲۰۲۳دا ژمارەی پەنابەران ۱۱۷ ملیۆن و ٤۰۰ هەزار كەس بووە.
هۆکاری زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ جەنگەکان، لەوانە هێرشەکانی سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها قەیرانی سودان، كە بە هۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەكەوە ملیۆنان كەس ئاوارە بوون، لە نیسانی ۲۰۲۳ەوە ۱۱ ملیۆن و ۸۰۰ هەزار كەس لە سودان ئاوارە و دەربەدەر بوون.
قەیرانی كۆنگۆی دیموكراتیش یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی هەڵشكانی ژمارەی پەنابەران، هەروەها هەریەك لە شەڕی غەززە و لوبنان، كە بە هۆیانەوە نزیكەی دوو ملیۆن كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون، شەڕی ناوخۆی یەمەنیش کاریگەری لەسەر ژمارەی پەنابەران هەیە.