ماڵی منداڵان: هەم پەناگە و هەم خوێندنگە
ماڵی منداڵان بۆ ئەو منداڵە بێسەرپەشتانە دروستکراوە کە لە شەڕدا دایک و باوکیان لەدەستداوە. تەنها پەناگەیەک نییە، بەڵکو ژینگەی ژیانیشە کە منداڵان بە پارێزراوی تێیدا بژین و پەروەردە وەردەگرن و بە تێگەیشتنێک لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک گەورە دەبن.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ-لە ساڵانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، منداڵان قورسترین باجیان داوە، بۆ سەدان منداڵ کە دایک و باوکیان لەدەستداوە وبێسەرپەرشت بوون، فەرمانگەی پاراستنی منداڵ لە ژێر ئەنجومەنی ژنان لە کانتۆنی جزیرە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٥دا ماڵی منداڵانی دامەزراند، ئەمڕۆ ماڵی منداڵان نەک تەنها بە دابینکردنی ماڵێکی پارێزراو بۆ منداڵانی بێ باوک بەردەوامە، بەڵکو پەیوەستکردنیانە بە پەروەردە و ئامادەکردنیان بۆ داهاتوو لەگەڵ بەهاکانی دیموکراتیک کۆمەڵگە.
نودەم شەرۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی منداڵ لە ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی جزیرە بۆ ئاژانسەکەمان باسی ئامانجیان لە کردنەوەی ماڵی منداڵان کرد.
"ماڵێکی منداڵان بۆ منداڵانی بێ باوک دروستکرا"
نودەم شەرۆ ڕوونیشیکردەوە، ماڵی منداڵان بۆ ئەو منداڵە بێسەرپەرشتانە دروستکراوە کە دایک و باوکیان لە شەڕەکەدا کوژراون و وتی: لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوادا، چەندین شەڕ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا، لەماوەی ئەم ساڵانەی شۆڕش و ئەو شەڕەی کە ڕوویدا، منداڵێکی زۆر بێسەرپەرشت بوون، دایک و باوکیان لە ئەنجامی شەڕەکەدا کوژران، و... هیچ شوێنێکی سەلامەت نەبوو بۆ ئەو منداڵانە بۆ ئەوەی ئەم منداڵانە لە شوێنێکی سەلامەتدا بژین و داهاتوویەکی باشیان بۆ دروست بکەن، ماڵی منداڵانمان بۆ دروستکرابوو لە ژێر چاودێری ئیدارەی خۆسەر و لیژنەی ژنان بۆ ئەوەی ئەو هەتیوانە بتوانن لەوێ نیشتەجێ بن و پەناگەیەکی پارێزراو بن بۆیان، هەر منداڵێک کە دەچووە ناو ماڵەکەوە بە ڕەنگ و کولتوور و زمانێکی جیاوازەوە دەهات، سەرەتا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە، بۆ منداڵ ئاسان نەبوو کەسێک لەو ماڵەدا وەک دایکێک قبوڵ بکات، ئێستاش ئەو خێزانە ماڵێک بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.
"منداڵان بە بیری کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک گەورە دەبن"
نودەم شەرۆ ڕاشیگەیاند، منداڵەکان پەروەردەی خوێندەوارییان پێدەدرێت و بە بیری کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک گەورە دەبن و وتی: گەورەترین بارگرانی لە ماڵی منداڵان لەسەر کارگێڕی و مامۆستایان بوو، چونکە منداڵەکان فێری ماڵ و سیستەم و پەروەردە بوون هەریەکەیان ئەرکێکیان پێ سپێردراوە ئێمە ئەو منداڵانەمان پەروەردە کردووە کە لە ماڵی منداڵان دادەنرێت ٤٢ منداڵ ئێستا فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن، وەک چالاکییە پەروەردەییەکان و خۆشییەکان زۆرجار پەروەردە دەکرێن لە هەمانکاتدا، سیمینارەکان بۆ باشترکردنی دەروونییان دەدرێت، ئێمە چەندین چالاکی بۆ منداڵان ڕێکدەخەین بۆ ئەوەی بە هۆشمەندییان باش گەورە ببن و لە هەمووی گرنگتر منداڵان فێری ئەوە دەکەین کە بە بیرۆکەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک گەورە ببن. سەرەتا منداڵان فێری چاندن دەکەین، بۆ ئەوەی زێدی خۆیان خۆشبوێت و بیپارێزن.
"منداڵان داهاتووی کۆمەڵگەکەمانن"
نودەم شەرۆ ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا چەندین پڕۆژە بۆ منداڵان دروست دەکەن و لە کۆتاییدا وتی: ماڵی منداڵان تەنها ماڵێک نییە کە منداڵی بێسەرپەرشتی تێدا دابنرێت، منداڵ هەیە خێزانەکانیان جیاکراوەتەوە، ئەو منداڵانە لە ناوەڕاستدا دەمێننەوە، ئەو منداڵانە دەبەین و لە ماڵی منداڵان دایاندەنێین، بەڵام هەندێکیان کێشەی ئازادکردنیان چارەسەر دەکەن، ئێمە ئەو منداڵانە بە شێوەیەکی سیستماتیک دەگەڕێنینەوە بۆ ناو خێزانەکانیان. بەڵام ئەو منداڵانەی کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە، لای ئێمە دادەنرێت. تا تەمەنی ١٨ ساڵی و لە تەمەنی ١٨ ساڵی و بەدواوە بە دەستی خۆیان ئایندەی خۆیان دیاری دەکەن، هەوڵ دەدەین چەندین پڕۆژە بۆ ئەو منداڵانە دروست بکەین. بەو پێیەی منداڵ زۆرن، بەهرەیان هەیە، ئێمە پڕۆژە دروست دەکەین بۆ دەرهێنانی ئەو بەهرانە، ئێمە دەمانەوێت هەرگیز مافی منداڵان لەناو نەبەین، باشترین دەرفەت بۆ منداڵان دروست بکەین، چونکە منداڵ ئایندەی کۆمەڵگەکەمانە.