لە ئیستەنبوڵ ١١ ژن دەستبەسەرکران
لەچوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵدا ، ١١ ئەندامی ژنی گروپی "کاکتوس" دەستبەسەرکران.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٦ی کانوونی یەکەم، لە شاری ئیستەنبوڵ، بە بڕیاری داواکاری گشتیی کۆماری ئەستەنبوڵ، ١١ ئەندامی ژنی گرووپی 'کاکتوس' دەستبەسەرکران.
داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەیدا، بڕیاری دەستبە سەر کردنی ٢١ـی ژنی دا و لە هەڵکوتانەسەر ١٩ جێگەدا، ١١ ژن دەستبەسەرکران.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بارەی هەڵمەتەکەی ڕایگەیاند، بە بانگەشەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ٢١ ژن دەرکراوە.