زەوتکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک هۆکاری دەرنەچوونی ٥٠ هەزار منداڵی پۆلی یەکەمە

زەوتکردنی "مافی خوێندن بە زمانی دایکی و هەڵاواردنی ڕەگەزی و چینایەتی" هۆکاری سەرەکی پاشەکشەی پەروەردەیی منداڵانی دوو زمانە لە ئێران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، موجتەبا هەمەتی فەر سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ پەروەردەی منداڵان لە چاوپێکەوتنێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند: بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکان، نزیکەی ٥٠ هەزار منداڵی پۆلی یەکەم دەرنەچوون، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە دوو زمانەکانی ئێرانن، ئەم ئامارە یەکسانە بە ٪٣ سەرجەم خوێندکارانی پۆلی یەکەمی ساڵی ڕابردوو.

 

ئەم بەرپرسە حکومییە هۆکاری سەرەکی ئەم شکستانەی بە "نەبوونی خولەکانی پێش قوتابخانە و نەبوونی ئامادەکاری پێویست بۆ ئەوەی منداڵەکە بچێتە پۆلی یەکەم" هێناوەتەوە.

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران، بە زیادبوونی ٪١٧ "٩١١ هەزار و ٢٧٢" منداڵان کە پێویستیان بە خوێندن هەیە، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ وازیان لە خوێندن هێناوە، هەروەها ٢٧٩ هەزار و ١٩ خوێندکاریش وازیان لە خوێندن هێناوە لەم ساڵەی خوێندندا وازی لە خوێندن هێناوە.

 

منداڵانی نەتەوەی جیاواز لە فارس لە ئێران ناچارن فێری خوێندەواری ببن بە زمانێک کە بە تەواوی نامۆن پێی یان زۆر کەم ئاشنایان پێی هەیە، کێشەی ئەم منداڵانە لە تێگەیشتن لە چەمکەکانی وانەکان نییە، بەڵام لە زمانی مامۆستا تێناگەن، وە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵانی دوو زمان حەز و خواستیان بۆ چوونە قوتابخانە لەدەست بدەن.

 

لە لایەکی ترەوە بەشێکی زۆر لەو منداڵانە لە ناوچە بێبەشەکاندا دەژین و هەڵاواردنی ڕەگەزی و چینایەتی، هەژاریی کولتووری، نەبوونی ئیمکانات و ژێرخانی خوێندن و بێبەشکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایکی، دەبنە هۆی ئەوەی کێشەی زۆریان لەو بوارەدا هەبێت لە پەروەردە.