دوای چوار مانگ لە بوومەلەرزەکە، خەڵکی هاتای هێشتا ناتوانن دەستیان بە ئاوی پاک بگات

دوای چوار مانگ لە بوومەلەرزەکە، هێشتا خەڵکی پارێزگای هاتای باشووری وڵات کێشەیان هەیە بۆ دەستگەیشتن بە ئاوی پاک.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە ناوچەی سنووری تورکیا و سوریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئاوی خواردنەوەش لە زۆرێک لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان کێشەی بۆ درووستبوو، لە پارێزگای هاتای کە بە تایبەتی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، خەڵک بۆ چەند کاتژمێرێک ڕیز دەگرن بۆ ئەوەی تەنها ١.٥ لیتر ئاوی پاک بەدەستبهێنن.

 

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئاوی بەلوعە پیس بووە و تەنانەت دەبێتە هۆی خورانی پێست و هەوکردن لەکاتی شۆردندا، لە هەمان کاتدا دەوڵەت لە ٣١ی ئایارەوە جارێکی دیکە پارەی لەبەرامبەر دابینکردنی ئاو و کارەبا کۆدەکاتەوە و هەروەها داوای پاشەکەوتی مانگەکانیش دەکات ڕاستەوخۆ دوای بوومەلەرزەکە.

 

شارەوانی هاتای و شارەوانییەکانی دیکەی پارێزگاکە کە لەلایەن جەهەپەیەوە بەڕێوەدەبرێت، خزمەتگوزاریی پێویست پێشکەش ناکەن، ئەمەش مەترسی لەسەر تەندروستی دانیشتووان دروست دەکات، خەڵک بۆ ئاوی خواردنەوە ڕیزیان گرتووە بۆ وەرگرتنی بوتڵێک ئاوی ١.٥ لیتر بۆ چەند کاتژمێرێک لە ڕیزدا دەمێننەوە، لەم پلەیە گەرمانەدا ئەو ئاوە دەخۆنەوە کە لە کاتی ڕیزکردندا بەدەستیان دەهێنن.

 

ئاوی پاک لە هێڵی سەرەکییەوە بۆ هاوڵاتیان دابین ناکرێت، ئاستی پیسبوونی ئاوەکە لە هەرێمێکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، خەڵک بە ئاوی شلەتێن خۆیان دەشۆن و جلەکانیان دەشۆن، بەڵام تووشی کێشەی پێست دەبن و خورانیان دەبێت، ئاوەکەش دەبێتە هۆی هەوکردن، ئێستا لە شارەکەدا مێشوولە لە ڕادەبەدەر زۆرە، کێشەی جددی لە کۆکردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاکدا هەیە، هەموو ئەم حاڵەتانە ئەگەری تووشبوون بە پەتا زیاد دەکەن.

 

نەخۆشخانەیەکی حکومی لە شاری دێفنێ کراوەتەوە و لەڕادەبەدەر قەرەباڵغە، لە ئێستادا نەخۆشخانەکان بەزەحمەت دەتوانن خزمەتگوزاری باشتر لە ناوەندە تەندروستییەکان پێشکەش بکەن، کلینیکەکان توانای ئەنجامدانی پشکنینیان نییە، زۆرێک لە ژنان ناچنە نەخۆشخانە، چونکە ئامێرە تەکنیکییەکان بۆ نەخۆشییەکانی ژنان گونجاو نین.

 

دانیشتوانی بینا زیانلێکەوتوو و وێرانبووەکان لە پێدانی تێچووی بەڕێوەبردن بەخشراون، بەڵام ئەو خانووانەی کە وێران نەبوون و هەرچەندە شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە، بەڵام بە کەمێک و مامناوەند زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها پارەی کارەبا و ئاویان لێ وەردەگیرێت، تەنانەت ئەم پڕۆژە یاسایانە چەند مانگەکانی دوای بوومەلەرزەکەشیان لەخۆگرتبوو کە بە هیچ شێوەیەک خەڵک توانای دابینکردنیان نەبوو.

 

بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە کارەبایان بۆ کەسانی دیکە دابین کردووە، لە ئەنجامدا تووشی سەختییەکی زۆر دەبن، هاوڵاتیان ئاماژە بەوەدەدەن کە پارەی کارەبا گەیشتووەتە ١٠ هەزار لیرە، چونکە ەو خانووانەی لە گەڕەکەکاندا نەڕووخابوون، ئەگەر شێوەیەک کارەبایان هەبووایە، کارەبایان بۆ دراوسێکانیان و خێمەکان دابین دەکرد.

 

کارەباکەیان بەیەکەوە دابەش دەکرد بۆ ئەوەی خەڵک لەبەر سەرما نەمێننەوە یان لە تاریکیدا دابنیشن، بەڵام حکومەت داوای پارە لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتێکدا لە دوای بوومەلەرزەکە خەڵک نەیانتوانیووە بژێوی ژیانیان دابین بکەن.