کۆمەڵەی یەکگرتوویی ژنانی مەغریب: ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە

کۆمەڵەی یەکێتی ژنانی مەغریب پاڵپشتی ژنان دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و چالاکییەکانی پێشگیری لە توندوتیژی ئەنجام دەدات، سەرنج بۆ زیادبوونی توندوتیژی ڕادەکێشێت و ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە چالاکییەکانی هۆشیاری لەگەڵ ڕێسا یاساییەکان ئەنجام بدرێت.

حەنان حارت

 

مەغریب- کۆمەڵەی یەکگرتوویی ژنان لە مەغریب بەردەوامە لە کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و پاڵپشتیکردنی ژنان لە شەڕی دژی توندوتیژی، سەرۆکی یەکێتی ژنانی مەغریب، خەدیجە ئەهلیل، ڕایگەیاند، زۆرێک لە ژنان بەهۆی توندوتیژیی هاوسەرەکانیانەوە ڕوویان لەو کۆمەڵەیە کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی خراپی ئابووری و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر توندوتیژی زیاد دەکات.

 

"ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە"

خەدیجە ئەهلیل ڕایگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە، لە ڕێگەی بەرنامەی "گفتوگۆی چوارشەممە" کە لەلایەن کۆمەڵەکەوە ڕێکدەخرێت، کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی بوون و وتی کە لە ڕێگەی بەرنامەکەوە ژنان بەشداری لە هاوبەشیکردندا دەکەن، خەدیجە ئەهلیل ئاگاداری کردەوە کە ڕۆژانە ٢٦ فایل لە لایەن کۆمەڵەوە دەگات و دەڵێت:

 

"لە فایلەکاندا زانیاری لەسەر ئەو ژنانەی تێدایە کە تووشی توندوتیژی بوون، کە ئەو ژنانەن ئەزموونی هەموو جۆرە ڕێبازێکیان کردووە لە توندوتیژی و ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە پلەی یەکەم ئابووری، کۆمەڵایەتی و دەروونی، هەندێک لە ژنان بیرکردنەوەی خۆکوژیان هەیە، لەگەڵ پسپۆڕانی دەروونناس و توێژەرانی کۆمەڵایەتی و پارێزەران هاوکاریان دەکەین، پارێزەران پشتگیری یاسایی بۆ ئەو ژنانە دەکەن کە دەیانەوێت تاوانبارانی دەستدرێژی بخەنە بەردەم دادگا."

 

"دەبێت یاساکە بگۆڕدرێت"

خەدیجە ئەهلیل سەرنجی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بنەماڵە و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی ڕاکێشا و وتی: "مەغریب لە ساڵی ٢٠١٨ یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پەسەند کرد، بەڵام ڕێژەی توندوتیژی لە زیادبووندایە، چارەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەیە، سەرەتا پێویستە لەگەڵ خێزانەکان کۆببنەوە و لەوێوە دەست بە گۆڕانکارییەک بکەن، چونکە بناغەی کۆمەڵگا خێزانە، پێویستە خێزانەکان پەروەردە بکرێن دەربارەی مەترسییەکانی هاوسەرگیری منداڵان."

 

"هەوڵدەدەین دەرفەتی ئابووری بڕەخسێنین"

خەدیجە ئەهلیل ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێز بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و وتی:

"هەوڵدەدەین دەرفەتی دارایی بۆ ژنان بڕەخسێنین، ئێمە پڕۆژەی تایبەت بۆ ژنان دەست پێدەکەین بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری خۆیان، لە لایەکی دیکەوە خولی هۆشیاریمان لە دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخست."

 

"کاریگەری لەسەر ڕۆحی من و کچەکەم هەبوو"

ئەو ژنانەی بەشداربوون لە کۆبوونەوەی گفتوگۆ کە لەلایەن کۆمەڵەی یەکێتی ژنانی مەغریبەوە سەبارەت بە خۆپاراستن لە توندوتیژی بەڕێوەچوو، ئەوان باسی توندوتیژییەکانیان کرد کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە و یەکێک لەو ژنانەی نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتی:

 

"لە تەمەنێکی گەنجیدا هاوسەرگیریم کرد، من هیچم لەبارەی هاوسەرگیرییەوە نەدەزانی، هیچم لەبارەی ئەو کەسەوە نەدەزانی کە هاوسەرگیریم لەگەڵ کرد، ئازارم درا، پەیوەندیم لەگەڵ خێزانەکەم پچڕا، هەم لە ڕووی جەستەیی و هەم لە ڕووی زارەکییەوە ئازار دەدرام، هەروەها ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕۆحی من و کچەکەم هەبوو، تەنیاییم هەڵبژارد تا ئەو کاتەی کۆمەڵەی یەکگرتوویی ژنانی مەغریبم ناسی، لەم دۆخەدا بووم، پێشتر بەشداریم لەو کۆبوونەوانە دەکرد کە کۆمەڵەکە ئەنجامی دەدا و دەستم کرد بە کارکردن لە کۆمەڵەکەدا و ئەوەی ئەزموونم کردووە لەگەڵ ژنانی دیکەدا باس بکەم، داوای یاسایی لەسەر ئەو پیاوە تۆمار دەکرێت کە باشترین ساڵەکانی منی دزی و سەرپەرشتی کچەکەمی گرتە دەست، من لەبارەی یاساوە نەمدەزانی بەڵام ، ئیتر ناهێڵم کەس سوکایەتیم پێبکات، کچەکەم لە ترس و نادادپەروەری دوور دەخەمەوە."

 

"هاوسەری پێشووم ئامادەنەبوو نەفەقەم بدات"

ژنێکی دیکە کە بەشداری چالاکییەکانی کۆمەڵەکە کردووە ڕایگەیاندووە کە بڕیاری جیابوونەوەی داوە، چونکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئازاری دەدرێت و وتی: "ساڵانێک سوکایەتیم پێدەکرا، بەڵام لەبەر منداڵەکەم ئارامم گرت، بەڵام ئەوە ڕووینەدا، هەڵوێستی خراپ و دووبارەبوونەوەی ڕەفتاری کاریگەری لەسەر ڕۆحم هەبوو، بۆیە بڕیارمدا جیاببمەوە، هاوسەری پێشووم لە بەرپرسیارێتی هەڵات و نەفەقەی نەدا، بۆ ئەوەی خەرجی کوڕەکەم دابین بکەم، دەبێت لە دامەزراوەیەکدا کاری پاککردنەوە بکەم، بەڵام تەنانەت لەو ماڵەشدا کە کارم تێدا دەکەم، ناتوانم هەموو پێداویستییەکان دابین بکەم، باوکی کوڕەکەم بەرپرسیارێتی خۆی قبوڵ ناکات و هیچ هاوکارییەک نادات بۆ کوڕەکەم بۆ ئەوەی پەروەردەیەکی باش بەدەست بهێنێت و بەردەوام بێت لە ژیانێکی باش."