لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە بەهۆی هێرشەوە ژمارەیەک گیان لەدەستدان تۆمار کرا
دەیان کەسی مەدەنی لە زنجیرەیەک هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە شارەکانی غەززە و خان یونس لە کەرتی غەززە، برینداربوون و گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ مانگە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکانی جینۆساید دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی بێکۆتایی لە کوژران و برینداربوون هەن، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە کاتێکدا هەزاران قوربانی هێشتا لە ژێر داروپەردوودان و لەسەر ڕێگاکان.
سەرچاوەیەکی پزیشکی ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند کە ١١ هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی بۆردوومانی هێزەکانی ئیسرائیل لە ماڵێکدا لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، گیانیان لەدەستداوە.
بەرگری شارستانی ڕایگەیاند کە تیمەکان تەرمی ٦ کوژراویان وەرگرتووە لە ئەنجامی هێزەکانی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلێکیان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونسی کردووەتە ئامانج، هەروەها تەرمی سێ کەسیان وەرگرتووەتەوە، پیاوێک و هاوژین و منداڵەکەیان، لە ئەنجامی بۆردوومانکردن لەسەر خانوویەک لە شەقامی سەحابەی ڕۆژئاوای شاری غەززە گیانیان لەدەستدا،
منداڵێک و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و سێ کەسیش لە بۆردوومانی هێزەکانی ئیسرائیل لە ماڵێکدا لە ناوچەی ئەلموسی لە ڕۆژئاوای خان یونس بێسەرشوێن.