خوشکی ڕۆژین کاباش: ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە خۆی کوشتبێت

ئەلیف کەباش، خوشکی ڕۆژین کاباش سەرنجی بۆ ئەو پرسیارە بێ وەڵامانەی سەبارەت بە ڕۆژین کاباش ڕاکێشا و وتی: "ماوەی سێ ساڵ خۆی بۆ زانکۆ ئامادە دەکرد، نابێت دوای دوو ڕۆژ خۆی بکوژێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ڕۆژین کاباش، خوێندکارەی زانکۆ کە لە بەشەناوخۆیی کچانی سەید فەهیم ئاروەسی لە شاری وان دەمایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بێسەروشوێن بوو، دوای ١٨ ڕۆژ لە کەناری ناوچەی مۆلا قاسم تەرمەکەی دۆزرایەوە، لەسەر جەستەی ڕۆژینیشدا نیشانەی لێدان دۆزرایەوە، بڕیارێکی نهێنی لەلایەن داواکاری گشتی بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە درا کە دەستیپێکرد، بڕیارە نهێنییەکە لەسەر ئەو دۆسیەیە بەردەوامە، دوای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەرچوو، ڕووداوەکە وەک "خۆکوشتن" پیشاندرا و داوا کرا دابخرێت، بەڵام هێشتا گومانێک هەیە کە ڕەنگە ڕۆژین کوژرابێت.

 

زۆر پرسیار بێ وەڵام ماونەتەوە

لە دوا دیمەنەکانی ڕۆژین دەبینرێت کە بە تەلەفۆن قسە دەکات، بە وتەی بنەماڵەی کاباش کە بۆ ناسینەوەی تەرمەکە چوونەتە نەخۆشخانەکە؛ لە قاچ و قوڕگ و پشتیدا نیشانەی چەقۆ لێدان هەبوو، لەلایەکی دیکەوە لە دی ئێن ئەی سامپڵەکانی دوو پیاو دەستنیشان کران، بەڵام ئاشکرا نەبووە کە دی ئێن ئەی هی کێیە، هێشتا وەڵامی ئەم پرسیارانە نەدراوەتەوە، بنەماڵەی ڕۆژین باوەڕیان بەوە نییە کە کچەکەیان خۆی کوشتبێت.

 

ئەلیف کاباش، خوشکی ڕۆژین کاباش و ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی مافی ژنان لە بارۆی وان، پارێزەر فاتمە ئولگن کە لە یەکەم ڕۆژەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەن، دەیانەوێت بڕیارە نهێنییەکە لاببرێت و لێکۆڵینەوەکەش بە ڕوونی ئەنجام بدرێت.

 

دوای ٥ ڕۆژ لە دیارنەمانی مۆبایلەکەی کرایەوە

ئەلیف کاباش ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ماوەی ١٨ڕۆژ هەموو ڕۆژێک لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە نامە بۆ خوشکە گەورەکەی دەنارد، هەرگیز نامەکان نەنێردراون و نامەکان دوای ٥ ڕۆژ لە دیارنەمانی خوێندراونەتەوە، وتی: دەسەڵات پێیان ڕاگەیاندین کە مۆبایلەکە لە ڕۆژی هەشتەمدا کراوەتەوە، بەڵام لەو نامانەی کە ناردمان دەزانین لە ڕۆژی پێنجەمدا کراوەتەوە، لەسەر جەستەی نیشانە هەبوو، بەڵام ئاوساو نەبوو،  لەم بوارەدا ململانێی گەورە هەیە.

 

"نابێت دوای هاتنەدی خەونەکەی خۆی بکوژێت"

ئەلیف کاباش وتیشی: خوشکەکەم بۆ ماوەی سێ ساڵ خۆی بۆ زانکۆ ئامادە کرد، ناکرێ دوو ڕۆژ دوای بەدیهێنانی ئەم خەونە خۆی بکوژێت، هەوڵ دەدەن بە هەواڵ و بەڵگەی جیاواز ڕووداوەکە وەک خۆکوشتن نیشان بدەن، ڕۆژانە ژن دەکوژرێت، ئەگەر ئەمڕۆ بکوژانی ڕۆژین بدۆزرێتەوە، هیچ کەسێکی تر ناکوژرێت، خەباتمان بەردەوام دەبێت تا ڕاستی ئەم ڕووداوە ئاشکرا دەبێت.

 

"دەبێت لێکۆڵینەوە زۆر بە وردی و دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت"

 

پارێزەر فاتمە ئەلگن، ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری مافەکانی ژنان لە سەندیکای پارێزەرانی وان، بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە دەکات، ڕایگەیاند پێویستە بڕیاری سنووردارکردنی دۆسیەکە لاببرێت، داوای کرد لێکۆڵینەوەکان بە وردی و دادپەروەرانە و بێلایەنانە ئەنجام بدرێت، وەک کۆمیسیۆن بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەن.

 

"دەبوو لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر هەبوایە"

فاتمە ئولگن ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها دەستیان بە ڕاپۆرتی ئەی تی کەی گەیشتوە، جگە لەمەش نەیانتوانیوە دەستیان بە هیچ زانیارییەکی تر بگات و وتی: دەزانین هەندێک قۆناغی لێکۆڵینەوەکە تەواو بووە، بەڵام هێشتا زۆر شتی نەزانراو هەیە. بەهۆی ئەو بڕیارە نهێنییەوە ناتوانین ناوەڕۆکی دۆسیەکە بزانین، ئەمەش گومان و نیگەرانی لەسەر ڕوونی دۆسیەکە دروست دەکات، هەر لەو ڕۆژەوەی ڕۆژین دیار نەما، دەبوو ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاری بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجام بدرایە، دەبوو چوونە ژوورەوە و دەرچوونی زانکۆ کۆنترۆڵ بکرێن، ئەو گوند و شوێنانەی گومانیان تێدابوو، دەبوو بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، هەموومان دەزانین کە هەموو کارێک لەم جۆرە کاتانەدا زۆر گرنگە.