دانیشتنی لێپرسینەوە لە فەریبا فەرەیدوونی لە دادگای خومەین بەڕێوەچوو

دانیشتنی لێپرسینەوە لە فەریبا فەرەیدوونی، چالاکوانی مەدەنی لە لقی سێی دادگای گشتی و ئینقلابی خومەین بەڕێوە چوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی لێپرسینەوە لە فەریبا فەرەیدوونی، چالاکوانی مەدەنی لە لقی سێی دادگای گشتی و ئەنقیلابی  خومەین بەڕێوەچوو، ئەم چالاکوانە مەدەنییە بە دانانی بارمتەی ٣٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێپرسینەوە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە، لەم دانیشتنەدا فەریبا فەرەیدوونی بە هۆی تۆمەتبارکردنی بە "بوونی ژنان لە شەقامەکان و لە شوێنی گشتی بەبێ حیجابی ئایینی" بەرگری لە خۆی کردووە.

 

هەروەها، مەجید ڕەزایی، هاوژینی فەریبا فەرەیدوونی و تۆمەتبارەکەی دیکەی ئەو دۆسیەیە کە تۆمەتبارە بە "سووکایەتیکردن بە خامنەیی"، لەم دانیشتنە لێپرسینەوەییەدا بەشداریی نەکردووە.

 

هەروەها فەریبا فەرەیدوونی، چالاکوانی مافی مەدەنی و مەجید ڕەزایی چالاکوانی کرێکاران لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانیانەوە دەستبەسەر کراون و سزا دراون.