داداگای باڵای ئێران داوای پێداچوونەوەی بڕیاری سزادانی ژنێک دەکات

دادگای باڵای ئێران داوای پێداچوونەوەی سزای ئەنجامدانی خزمەتگوزاری گشتی ژنێک دەکات، کە بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجابی زۆرەملێ سزا دراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیاری ژنێک کە پێشتر بەهۆی پابەندنەبوونی تەواو بە حیجابی زۆرەملێ سزای ئەنجامدانی خزمەتگوزارییە گشتیەکان "پاککردنەوە"، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە لایەن دادگای باڵا داوای پێداچوونەوەی بۆکرا، دۆسیەکە ڕەوانەی هەمان لق کرا بۆ ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێتەوە.

 

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە، سزادانی ژنێک بە ٢٧٠ کاتژمێر خزمەتگوزاری پاککردنەوە بەهۆی پابەندنەبوون بە "حیجابی زۆرەملێ"، دووبارە دادگاییکردنەوەی لە لایەن لقی ١٠٨٨ی دادگای تاوانەکانی ٢ی تاران قبوڵکرا.

 

لەم بەڵگەنامەیەدا کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ دەرچووە، ئەم هاوڵاتیە تۆمەتبارە بەوەی کە پابەندی حیجابی زۆرەملی نەبووە، هەر بۆیە سزای ئەنجامدانی پاککردنەوەی گشتی لە دامودەزگاکانی حکومەت بۆ ماوەی دوو سەد و حەفتا کاتژمێر "چوار کاتژمێر لە ڕۆژێکدا"، وەک بەدیلێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلەی باسکراوە کە وەک ئامرازێک بۆ ئاسانکاری تاوانەکە دەناسرێتەوە.

 

بەپێی بڕیاری دادگای باڵا، "ئۆتۆمبێل ئەو شوێنەیە کە تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە نەک ئامرازی ئەنجامدانی تاوانەکە"، هەروەها لەم بڕیارەدا هاتووە: " پێویستە سزای تەواوکەر یان خزمەتگوزاری گشتی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر تاوانبارەکە هەبێت، بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەو کەسە نکۆڵی لە تاوانەکەی بکات، هیچ پێشینەی تاوانی نەبێت کە تۆماری خێزانی پشتڕاستی بکاتەوە، پێویست بە جێبەجێکردنی سزاکە ناکات."