دەیان نەهەنگ لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا مردن

زیاتر لە ٥٠ نەهەنگ بەهۆی گیرخواردنی بە کۆمەڵی نەهەنگەکان مردن، هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی ٤٦ نەهەنگی دیکە دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، لە ڕووداوێکی گیرخواردنی بەکۆمەڵدا لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا زیاتر لە ٥٠ نەهەنگ مردوون، لەکاتێکدا بەرپرسان و خۆبەخشەکان پێشبڕکێ دەکەن بۆ ڕزگارکردنی دەیان نەهەنگی دیکە کە لە ئاوە قووڵەکاندا گیریان خواردووە.

 

لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خزمەتگوزاری گیانلەبەرە کێوییەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا ڕایگەیاندووە، " ڕۆژی سێشەممە لە نزیک کەناراوەکانی باشووری ئوسترالیا، کۆمەڵێکی گەورەی نەهەنگ بینراوە، تەنها لە ماوەی شەوێکدا ٥١ نەهەنگ مردوون، ستاف و سەدان خۆبەخش هەوڵدەدەن ٤٦ نەهەنگی دیکە ڕزگاربکەن و بیانگەڕێننەوە بۆ قووڵایی دەریاکان."

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات دەیان لەو نەهەنگانە هەندێکیان بە لایەکدا پاڵکەوتوون، هەندێکی دیکەیان لەسەر پشتیان لە ئاوە قووڵەکان، لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا نەهەنگەکان بەیەکەوە کۆبوونەتەوە، بەرپرسانی ئاژەڵە کێوییەکان داوایان لە خەڵک کرد کە خۆیان لە کەنار دەریا دوور بخەنەوە.

 

جۆری ئەو نەهەنگانە درێژییەکەیان دەگاتە ٢٥ پێ "٧.٦ مەتر"، لە ئاوەکانی نیوەگۆی باشوور و باکووری زەریای ئەتڵەسیدا دەژین.

 

ڤانێسا پیرۆتا، توێژەری گیانلەبەرە کێوییەکان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئەو نەهەنگانە گیریان خواردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەیان لە یەک شوێندا پێکەوە ئەوە دەردەخات کە لەوانەیە خۆیان لە نێچیرێک بپارێزن.

 

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠٠ نەهەنگ بەدرێژایی کەناراوەکانی تاسمانیا لە ئوسترالیا کەوتنە کەنار دەریاکان، لەو ژمارەیە تەنیا ٣٥ دانەیان ڕزگاریان بووە، گەورەترین حاڵەتی گیرخواردنی تاسمانیا لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو، کاتێک زیاتر لە ٤٥٠ نەهەنگی تاقیکاری دۆزرایەوە.

 

سەرەتای ئەم مانگە، زیاتر لە ٥٠ نەهەنگ دوای ئەوەی لە دوورگەیەکی باکووری ڕۆژئاوای سکۆتلەندا بەکۆمەڵ گیریان خواردبوو، مردن.