جەزیرە... منداڵێکی کچ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا دانیشتوانی شاری جەزیرە تەرمی منداڵێکی کچی کوژراویان لە ناوچەیەکی بیابان دۆزیەوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئامۆزاکەی دەستی هەبووە لە کوشتنەکەیدا، چونکە ڕەتیکردووەتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.
ناوەندی هەواڵ
میسر شاهیدی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تاوانەکانی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی دژی ژنانە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی پاراستنی یاسایی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەم دیاردەیە ئێستا پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلە هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوە کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانی.
ڕاپۆرتێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی جزیرە، ٢٥ی ئاب سەبارەت بە دۆزینەوەی منداڵێکی کچی کوژراو لە ٦ی تشرینی یەکەم گەیشتە دەست دەزگا ئەمنییەکان، دەستبەجێ یەکەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانەکان دەستیان کرد بە پشکنینی بارودۆخی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە ئامۆزای زیانبەرکەوتووەکەی لە پشت تاوانەکەوە بووە.
دوای دەستگیرکردنی، تاوانبارەکە لە لای لێکۆڵەران دانی ناوە بە تاوانەکەی کە ئامۆزاکەی کوشتووە، چونکە ئامۆزاکە ڕەتیکردووەتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بووە و بەو هۆیەوە بە چەکی سپی کوشتویەتی و تەرمەکەی لە شوێنێکی دوور فڕێ داوە لە هەوڵێکدا بۆ لادانی گومانەکان.
دوابەدوای لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی داواکاری گشتی لە جزیرە کرا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، دوای بیستنی لێدوانەکەی، داواکاری گشتی بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەرکرد تا لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.
ئەم ڕووداوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زۆر کەس بەراوردیان کرد بە کوشتنی نیرە ئەشرەف، خوێندکاری زانکۆی مەنسوورە، کە لە ڕۆژی ڕووناکدا لەلایەن هاوخوێندکارێکییەوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هاوسەرگیرییەکەیەوە کوژرا، زۆرێک داوای زیادکردنی هۆشیاری گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی "کوشتنی ڕەتکردنەوە" و توندوتیژی دژی ژنان لە میسردا دەکەن.