بەهۆی بەزری پلەی گەرماوە مەترسی بۆ سەر سامانی ماسی دروستبووە

هۆشداری دەدرێت لەوەی گۆڕانی کەشوهەواو شەپۆلی گەرما مەترسی بۆ سەر سامانی ماسی دروستکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی كەشوهەوا بەهۆی هەڵسوكەوتی مرۆڤەوە دەبێتە هۆی گەرمبوونی زەریاكان، كە ٩٠%ی گەرمی زیادەی دەردانی گەرمخانە هەڵدەمژێت.


شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە، گۆڕانی كەشوهەوا خەریكە هێڵی بنەڕەتی پلەی گەرمی دەگۆڕێت و شەپۆلی گەرما زۆرترو توندتر دەكات و دەتوانێت بەهەمان شێوەی ئەوانەی لەسەر زەوین وێرانكەربن بۆ هەندێك جۆری ژیانی دەریایی.

 

زانایان و كۆمەڵەی پاراستنی دەریایی بەریتانیا (MCS) هۆشداریان داوە كە شەپۆلێكی گەرما لە باكووری ئەتڵەسی ئەمساڵ كارەساتبار بێت بۆ ئەو كۆگا ماسیانەی كە پشت بە خۆراك و بژێوی ژیان دەبەستن.