هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە ژنانی یەمەن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان بەڕێوەچوو

لە درێژەی چالاکیەکانی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، "پلاتفۆرمەکەم ٣٠" بۆ پشتگیریکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان هەڵمەتێکی دەستپێکرد.

ڕانیا عەبدوڵا

یەمەن- هەڵمەتی "پلاتفۆڕمەکەم ٣٠" لە چەندین چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێکهاتبوو، تیایدا تیشکیان خستە سەر پێشکەشکردنی ناوەڕۆکێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانەی رووبەرووی ژنان دەبێتەوە، هەروەها ناوەڕۆک بۆ برەودان بە هۆشیاری پیاو، ماراسۆنێک بۆ داکۆکیکردن لەو پیاوانەی کە پشتیوانی لە ژنان دەکەن و پێشانگایەکی وێنەکێشان لە شاری عەدەنی باشوور.

 

بەهۆی گرنگی هەبوونی پلاتفۆرمێکی لەو جۆرە کە داکۆکی لە کێشەکانی ژنان دەکات و هۆشیاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵی پیاوان لە پشتیوانیکردنی ژناندا، سەمیرە عەبدولـلەتیف، ڕۆژنامەنووس وتی: یەکێکە لە پلاتفۆرمە پێشەنگییەکانی گەنجان لە کۆمەڵگەی یەمەندا و هەوڵدەدات ڕوونکردنەوە لەسەر کێشەکانی گەنجان و ژنان بدات، بۆیە هەوڵ دەدەم دوایین بابەتی مانگانە و دوایین بابەتەکانیان بزانم.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پلاتفۆرمە لەم دواییانەدا هەڵمەتێکی لەسەر نێرینەی ئەرێنی دەستپێکرد، یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی کۆمەڵگە، بۆیە بابەتی نێرینەیی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی بیرۆکەی ئەوەیە پیاوان هەوڵ بدەن یارمەتی ژنان بدەن و لەگەڵیاندا بوەستن بۆ بەدیهێنانی ئارەزووەکانیان، ئەمەش لە خۆیدا بابەتێکی گرنگە و بە پەنجەرەیەک دادەنرێت بۆ ڕۆژنامەنووسان.

 

دەبێت ڕاگەیاندن ڕۆڵی خۆی بگێڕێت

لە لایەکی دیکەوە، کەریمە سەمەدی، دەروونناس وتی: ئەو توندوتیژیی و کەم بینینەی ژنان لە یەمەن تووشیان دەبێت بە ڕێگای جۆراوجۆر چارەسەر بکرێن، لەوانە ڕێگاکانی هۆشیاری، پشتیوانی و داکۆکیکردن لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە، بەتایبەتی ناوخۆیی، هەروەها ئەو پیاوانەی پشتیوانی لە ژنان دەکەن یان لەگەڵیاندا دەوەستن، بۆیە پێویستە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن ڕۆڵی خۆیان لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان ببینن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەهۆی جەنگ و ناکۆکییەکانی یەمەنەوە، زۆربەی ڕاگەیاندنەکان هەوڵیاندا ڕووداوەکانی جەنگ و کێشە سیاسییەکان بڵاو بکەنەوە و بچنە ناو ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، ئەو کێشانەیان لەبیرکردووە کە پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە و کێشەکانیان چارەسەر دەکەن، ئەوەی ئەو پلاتفۆڕمە دەیکات تەنها هەستێکە بە گرنگی پەروەردەکردنی کۆمەڵگە کە ژنان بەدوور دەگرێت و بە کەمتر سەیریان دەکات.