تەرمی ژنێک لە عەفرینی داگیرکراو دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک لە ڕێگای شاری عەفرین- عەزاز لە شەرای عەفرین دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە عەفرین، کە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە، ڕفاندن و هەڕەشە و توندوتیژی لە شارەکەدا ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە و هیچ ئاسایشێک بۆ ژیانی ژنان نییە.

 

لەم دواییانەدا تەرمی ژنێکی نەناسراو لە نزیک گوندی کەفەرجەن لە ناوچەی شەرای عەفرین لەسەر ڕێگای عەفرین-عەزاز دۆزرایەوە.

 

بەهۆی دۆخی عەفرین و ئەو داگیرکارییەی لەسەری بەردەوامە، هیچ زانیارییەک دەربارەی وردەکاری ڕووداوەکە دەستنەکەوتووە و ناسنامەی ژنەکە نەزانراوە.