هێرۆ وەکیل خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣"ی پێبەخشرا

هێرۆ وەکیل لە بواری ژینگەدا کاردەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣"ی کە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ

هێرۆ وەکیل، چالاکوانی بواری ژینگە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ڕایگەیاندووە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣".

 

ئەوەیخستووەتەڕوو، ئەو خەڵاتە لەلایەن سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت، وەک ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەو تاکانەی لەپێناو بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن.

 

خەڵاتەکانی سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ، ساڵانە لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمدا کە هاوکاتی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە دابەش دەکرێن، هەوڵێکە بۆ ڕێزلێنان لە کار و ماندووبوونی ئەو کەسانەی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا تێدەکۆشن، هاندانیانە بۆ بەردەوام بوون.