هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان": ڕژێم سەرکوتکردن زیاتر دەکات
بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" دەڵێت: زیندانیانی سیاسی و کەسانی تازە دەستبەسەرکراو لە زیندانەکانی ئێراندا تووشی لێدان و ئەشکەنجە و بێڕێزیکردن دەبنەوە، هۆشدارییان دا لەوەی ئەم کەشوهەوایە مافە یاساییەکانی دەستبەسەرکراوان ڕەتدەکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" وەک یەکێک لە دیارترین دەستپێشخەرییە ناڕەزایەتییەکان کە لەلایەن زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، پەرەسەندنی ژمارەی سزای لەسێدارەدان و پێشێلکارییەکانی پەیوەست بەوەوە، بەردەوامە. بۆتە سەکۆیەکی هەفتانە بۆ تیشک خستنە سەر بارودۆخی زیندانیان و ئاشکراکردنی پراکتیزە سەرکوتگەرییەکان لەناو زیندانەکاندا.
هەڵمەتی "سێشەممانی بۆ لە سێدارەدان" لە هەفتەی ١١٧ی خۆیدا کە ٥٦ زیندانی لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆ گرتووە، وتی: هەنگاوی بەرپرسانی باڵای ڕژێم بەرەو میلیتاریزەکردنی دیمەنی سیاسی، دەسەڵاتی دادوەریی ئازادی بەخشیوە بۆ پێشێلکردنی مافی ئەو کەسانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەر کراون و ئەوانەی لە دۆسیەکانی پەیوەست بە ململانێکانی ئەم دواییە تۆمەتبار کراون.
بەشداربووانی هەڵمەتەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی خۆیان بۆ کەسوکاری زیندانیانی ئەم دواییەی کە لەسێدارە دراون دەربڕی و ڕێزیان بۆ ئەو کەسانە نیشاندا کە لە پێناو ئازادی و یەکسانی گیانیان لەدەستدا، هەفتەی ڕابردوو سێ زیندانی سیاسی بە ڕێوشوێنی دادوەری نادادپەروەرانە لەسێدارە دراون، تەرمی دوو کەسیشیان نەگەڕێندراوەتەوە بۆ کەسوکارەکانیان. بێ گومان سیاسەتی دەسەڵاتداران بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە، هەروەها لە کارێکی دیکەی نامرۆڤانەدا دوو زیندانی دیکەیان بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە داوە.
ڕوونی کردووەتەوە، کە لەم دواییانەدا لە هەڵمەتەکەدا زانیویەتی کە زیندانیانی سیاسی و کەسانی تازە دەستگیرکراو لە زیندانە جیاقازەکاندا تووشی لێدان و ئەشکەنجە و بێڕێزی توند دەکرێن، ئەشکەنجەدەرەکان پەنا دەبەنە بەر تاشینی سەری زیندانییەکان و بەکارهێنانی زمانی قێزەون و بێڕێزیکردنیان، ئەم مامەڵە شەرمەزارکەر و نامرۆڤانە کاتێک خراپتر دەبێت کە زیندانییەکان دەبرێنە بەردەمی بەتی لەسێدارەدان. وتی: ئێمە تێدەگەین کە فەرمانی بەرپرسانی باڵای دیکتاتۆری ئایینیی دەسەڵاتدار، لەسەر بنەمای ”ڕێکخستنەکانی سەردەمی جەنگ”، وایکردووە سیستمی دادوەری زیاتر بەرەو پێشێلکردنی مافی ئەو کەسانە بچێت کە لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی یەک و شەڕی ئەم دواییەدا دەستگیرکراون، واتە بێبایەخکردنی هەموو مافە یاساییەکانیان و دەرکردنی سزای توند بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە و بێلایەنانە.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕژێمی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی کە بە ناشەرعی پێناسەی کردووە، بە توندکردنەوەی دەست لە شەقامەکانی شارەکان و بڵاوکردنەوەی کەشوهەوای تیرۆر لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا ترسێکی ڕوون لە شۆڕش و ناڕەزایەتییەکانی گەلان نیشان دەدات، جگە لە ئەنجامدانی لەسێدارەدانی ڕۆژانە لە زیندانەکاندا، ئەم پراکتیزانە ئاشکرای دەکات کە ڕژێم گەلی ئێران بە دوژمنی سەرەکی خۆی دەزانێت نەک هیچ وڵاتێکی بیانی.
لەم قۆناغە هەستیار و ڕەخنەگرانەدا، ڕاگەیاندراوەکە جەختی لەسەر پێویستی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و هەروەها چالاکوانان و داکۆکیکارانی هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" کردەوە، کە لە بەرامبەر سەرکوتکردندا بێدەنگ نەبن، بەڵکو دەنگیان بەرز بکەنەوە بۆ بەرگریکردن لە زیندانیان و ئەوانەی هەڕەشەی لە سێدارەدانیان لەسەرە.
لەگەڵ داخستنی ئینتەرنێت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە گرنگییەکی بێ وێنە بە پرسی سەرکوت و لەسێدارەدان بدەن، بە هەموو ڕێگاکانی بەردەست فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران، هەروەها داوای لە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەنگاوی جددی بۆ سەردانی ناوەندەکانی دەستبەسەر و زیندانەکانی ئێران بنێت.
بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە، ٢٨ی نیسانیان بە دەستپێکردنی هەفتەی ١١٨هەمین مانگرتنی خواردنیان لە ٥٦ زیندان ڕاگەیاند، لەوانە زیندانی ئێڤین ”باڵەکانی پیاوان و ژنان”، زیندانی قەزڵ حسار ”یەکەی ٢، ٣ و ٤”، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی فەردس، زیندانی کەرەج لە تارانی گەورە، زیندانی قەرچاک، زیندانی خورین ورامین، زیندانی تشوبیندەر لە قەزوین، چەندین زیندانی دیکەی بەشداربوو.