"قەیرانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان لەسەر چارەسەری سووریا هەیە"

لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل، بارودۆخی سیاسی و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەبێتەوە. ژنە سیاسەتمەدارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو ململانێیە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن لاواز دەکات و دەیانویست هەموو لایەنەکانی سووریا هاوکار بن.

زەینەب خەلەف

 

دێرەزوور- جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ساڵانێکە لە قەیران و ململانێکاندایە، لەلایەک پێدەچێت پێشهاتی نوێ ڕووبدات. وا گریمانە دەکرێت کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان بۆ سووریا تەشەنە بکات و باس لە مەترسی تەشەنەکردنی هێرشەکان دەکرێت، بەتایبەت لە سووریا کە بەهۆی چەندین ساڵ شەڕ و ململانێکانەوە لە دۆخێکی لاوازدایە، خەڵک بە دڵەڕاوکێیەوە سەیری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن. ژنان هەڵسەنگاندنیان بۆ زیادبوونی شەڕ و ململانێکان و بنەمای سیاسی سووریا و ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئێستا بۆ سەر دەزگاکەمان کرد.

 

"تاکە ڕێگە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات پەیوەندییە بەرفراوانەکانە"

مونا حەمەد، ئەندامی پارتی سووریای ئایندە سەرنجی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە هێرشەکان قەیرانی زۆریان لێکەوتووەتەوە، ئاشتی لە ناوچەکەدا نییە و وداوای کرد ئیسرائیل هێرشەکانی بوەستێنێت پێش ئەوەی قەیرانی گەورەتر سەرهەڵبدات.

 

مونا حەمەد سەرنجی بۆ نەخشەی ناوچەیی بینامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاکێشا و ڕایگەیاند، دەیانەوێت ململانێکان لە هەموو جیهاندا بڵاوبکەنەوە. مونا حەمەد ڕایگەیاند کە لوبنان و عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و ئاگاداری کردۆتەوە کە بە ئامانجگرتنی سووریا ئەگەری چارەسەرەکان باشتر دەکات.

 

مونا حەمەد وتی: تاکە ڕێگە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان لە ڕێگەی پەیوەندییە فراوانەکانەوەیە. بۆیە نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدەین داهاتووی سووریا دیاری بکات و بڕیار بدات. هەندێک وڵات هەوڵ دەدەن ناکۆکی لە نێوان حکومەتی دیمەشق و خەڵکی سووریا دروست بکەن، لە بەرامبەر ئەمەشدا هاوکاری گرنگە.

 

"دەبێت یەکڕیزیی خەڵک دروست بکرێت"

مونا حەمەد ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی خراپی دۆخی سووریا زیادبوونی شەڕە و سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاکێشا. مونا حەمەد هەروەها باسی لە بوونی داعش لە ناوچەکە کرد و وتی: وڵاتانێک هەن هەوڵ دەدەن قەیرانە ناوخۆییەکانیان بخەنە ئەستۆی سووریا. بۆ نموونه تورکیا، به هۆی ئەوەی له ناو قەیرانی نێوخۆی و ئابوورییەوه به بیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و پاراستنی ئاسایشی ناوچه سنوورییەکان هێرش دەکات. ئێمە وەک پارتی سووریای ئایندە پشتگیری لە پرۆسەی سیاسی دەکەین کە لەسەر بنەمای بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. وەک بنەمایەک بۆ یەکڕیزی خاک و گەلی سووریا، داوا دەکەین نوێنەرایەتی سووریا لە هەموو مەکۆکاندا فراوانتر بکرێت.

 

"جیاوازی دەبێتە بەربەست لەبەردەم زۆر شت"

نەدا ساخر، ئەندامی پارتی سووریای ئایندە، دۆخی سیاسی سووریای بە ئاڵۆز و مشتومڕاوی ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەو ململانێیانە کاریگەریی مرۆیی و ئابوورییان لەسەر ژیانی خەڵکی سووریا هەبووە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دۆخی وڵات خراپتر دەبێت و وتی: سووریا ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبێتەوە کە گرژیی ئێستا زیاد دەکات و ڕێگری لە پێشکەوتن بەرەو سەقامگیری و ئاشتی دەکات. یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامیی قەیرانەکان لە سووریا، نەبوونی یەکگرتوویی سیاسییە.

 

نەدا ساخر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە گەشەسەندنی سیاسی قورس دەکات و ڕێگری لە چاکسازی و ئاشتەوایی نیشتمانی دەکات، وتیشی: پێویستە هاوکاری لە نێوان هەموو لایەکدا هەبێت، هەموو گروپە کۆمەڵایەتییەکان کۆببنەوە بۆ ئەوەی لەسەر چارەسەری ئاشتیانە ڕێکبکەون.