دوای چوار مانگ لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

لە ئەنتاکیا کە کاری لابردن و پاککردنەوەی وێرانییەکانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بەردەوامی هەیە، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

١٣٥ ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، تێپەڕی، هاتای یەکێکە لەو شارانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی زۆری بەرکەوت، هێشتا کار بۆ لابردنی وێرانییەکان و داروپەردوو بەردەوامە.

 

لابردنی وێرانەکان لە بینای کونج لە گەڕەکی کیشلاسارای لە ناوچەی هاتای ئەنتاکیا بەردەوامە، دوای ١٣٥ ڕۆژ تەرمی ژنێک لە کاتی لابردنی داروپەردوودا دۆزرایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی توێکاری کرا.