گەنجێکی سووری لە ئەنتاڵیا کوژرا

ئەحمەد حەندان نایف، پەنابەری تەمەن ١٧ ساڵ کە لە شاری ئەنتاڵیا کاری دەکرد، کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشی ڕەگەزپەرستی دژی پەنابەرانی سووریا کە لە قەیسەری دەستی پێکرد، بەردەوامە، لە درێژەی هێرشەکاندا گەنجێکی سووری بە ناوی ئەحمەد حەندان نایف لە ناوچەی سێریک لە ئەنتاڵیا کوژرا، ئەحمەد تەمەنی ١٧ ساڵە و لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە بە چەقۆ کوژراوە.

 

بە پێی هەواڵی گرافیتیهابەر، ڕووداوەکە ڕۆژێک پێش ئێستا ڕوویداوە، سەبارەت بە کوشتنی ئەو گەنجە، سێ کەس بە ناوەکانی "ی. ی."، "ڕ.ۆ." و "ئا.ۆ" دەستبەسەر کران.