یاسەمین ئەتروشی وەک ژنێكی کورد كاندیدە بۆ پەرلەمانی بەریتانیا

دوێنێ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بوو، بۆ ئەو مەبەستەش ژنێکی کورد کاندیدی  پارتی پارێزگاران، پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بوو یاسەمین ئەتروشی، ئەو ژنە کوردەیە کە کاندیدە لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران، دەڵێت: لەمێژوو دا یەکەم کوردم لەسەر ئەم پارتە کاندیدکراوم.

 

یاسەمین تەمەنی ٢٩ ساڵە و دەرچوی زانکۆی ئۆکسفۆردە، باوکی خەڵکی دهۆکە و دایکیشی کۆیە، یاسەمین لەوێ لەداکبووە و لە ئێستادا دانیشتوی بەریتانیان.

 

باس لەوەشدەکات، کاندید بوونی وەک ژنێک و کوردێک ڕووبەڕووی ئاستەنگی و بەربەستی زۆری کردووەتەوە، وتی: تەنانەت لە ناو پارتەکەی خۆشم ڕەخنەیان لێگرتووم، من بەوهۆیە لە دژی پارتەکەم وەستامەوە، لەکاتێکدا وەستانەوەم بەرامبەریان تەواوی پیشە سیاسیەکەمی خستە مەترسییەوە، بەڵام من ئەو کارەم ئەنجام دا لەپێناو ئەوەی جارێکی دیکە بەرامبەر ژنە کاندیدێکی دیکە بەربەست دروست نەکرێت.