ژنان بە خەباتیان دابونەریتی چەقبەستووی کۆمەڵگە تێکدەشکێنن

ئەو ژنانەی بە ئەزموونی خەباتی خۆیان فشارە کۆمەڵایەتییەکان و چەشنە کۆنەپەرستانەکان دەشکێنن، دەبنە هیوا بۆ ژنانی دیکە.

قاهیرە

 

تێڕوانینی کۆمەڵگەی پیاوسالار هەمیشە بە ئاست نزم لە ژنانی ڕوانیوە دەربڕینی چەشنە کۆنەپەرستانەکان زۆرن کە لە ژن دەدەن، کاتێک ژنان دەیانەوێت بەرەو داهاتووی خۆیان هەنگاو بنێن و ئەم بۆچوونە بشکێنن، بەربەستیان بۆ دروست دەکرێت چونکە دژی سروشتی پیاوان و کولتووری ئێستایە.

 

لەم دواییانەدا نەوەیەک لە ژنانی گەنج سەریان هەڵداوە کە دەیانەوێت دژایەتی ئەم بابەتە بکەن و تێڕوانینی ژنان بگۆڕن، هەروەها سەلماندیان کە دەتوانن لە کۆمەڵگاکەیاندا کار بکەن و سەرکەوتوو بن.

 

'ڕۆیشتنم لە شار کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبوو"

 

سەلما عەلی، دەرچووی بەشی ئەدەبی عەرەبی لە پارێزگای ئەسکەندەریە دەڵێت: کاتێک دەرچووم جگە لە وانەوتنەوە هیچ کارێکی ترم نەدۆزیەوە، من نەمدەویست مامۆستا بم، بۆیە ویستم دەست بە پڕۆژەی خۆم بکەم، وەک خۆبەخشێک پەیوەندیم بە کۆمەڵەیەکەوە کرد، زۆر شت فێربووم دەربارەی گەشەپێدان، پاشان لە کۆمەڵەیەکدا هەلی کارم دۆزیەوە و بووم بە یاریدەدەر لە کۆبوونەوەکانی ڕاهێنان و هۆشیاریدا، کاتێک لە یەکێک لە پڕۆژەکاندا بەشدار بووم، دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا بچمە باشووری ئەفریقا.

 

"کاری بەکۆمەڵ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە"

سەلما عەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دایکم زۆر ترساو و پرسیاری لێکردم ئایا ئەو وڵاتەی کە دەچم سەلامەتە یان نا؟ باوکم پشتگیری کردم، ئەو کارەکانی منی وەک دەرفەتێک دەبینی و لە پرۆسەی گەشتکردنمدا یارمەتیم دا، باوکم ڕۆشتنی منی وەک هەنگاوێک بۆ گۆڕینی داهاتووم پێناسەکرد.

 

سەلما عەلی دووپاتی کردەوە کە خێزانەکەی هاوکاری کردووە، چونکە باوکی لە بواری گەشەپێدان کاری کردووە و ئەمەش هاوکاری کردووە بۆ ئەوەی درێژە بە ڕێبازەکەی بدات و بەسەر دواکەوتوویی پیاواندا زاڵ بێت، وتیشی: کاری کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بەتایبەت بۆ دەرکردنی یاسایەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هەندێک یاسای دیکە.

 

 

لەگەڵ زیادبوونی هۆشیارییدا، یارمەتی ژنانیشی دەدا

 

ماریلین میلاد، بەرپرسی چاودێری و هەڵسەنگاندن و ئاگادارکردنەوە و پەیوەندیکردنە لە کۆمەڵەی کاریتاس لە ئەسکەندەریە دەڵێت: کاتێک کارم دەکرد، بەڕێوەبەرەکان هەمیشە پیاو بوون، بەهێز بووم و دەستم کرد بە کارکردن بۆ پشتگیریکردنی ژنانی گەنج، ژن نییە لە ژیانیدا ڕووبەڕووی هیچ ڕێگرییەک نەبووبێتەوە، بەڵام دڵنیا بووم کە ڕۆڵی من جیاواز دەبێت و ناچار بووم کار بکەم بۆ ئەوەی خۆم بسەلمێنم، من خۆم پەرەپێدا بۆ ئەوەی یارمەتی داهاتووی ژنانی دیکە بدەم.