لە ئەمریکا لەسەر مردنی منداڵێک لێکۆڵینەوە لە پۆلیس دەستیپێکرد

لە ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لە پۆلیس دەستیپێکردووە کە گوایە کۆتایی بە ژیانی جەیلی چیلسۆن تەمەن ١٤ ساڵ هێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مردنی جەیلی چیلسۆنی تەمەن ١٤ ساڵ لەم ڕۆژانەدا بووەتە ڕۆژەڤ.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتووە، جەیڵی چیلسۆن بەبێ ئاگاداری خێزانەکەی چووە بۆ ئاهەنگ، باوکی پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە، کاتێک پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی جەیلی چیلسۆن دۆزرایەوە کە بە چەک کوژراوە.

 

کاتێک باوکی جەیلی گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە پرسیاری ئەوەی کرد کە چی ڕوویداوەو وتیان: هەوڵیان داوە کچەکەیان ڕازیبکەن بگەڕێتەوە ماڵەوە، لەو کاتەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، سەرەڕای ئەوەی باوکی بۆ ماوەی ١٥ خولەک هەوڵیدا دلێ بخاتەوە کار، جەیلی لە شوێنەکەدا گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کانساس بەهۆی ئەوەی پۆلیس لەوێ بووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.