تۆمەتبارێک دەستگیر کرا هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای ژنێک کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ژنە دەستگیر کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای ژنێک کەسێکیان دەستگیر کردووە کە سەرپەرشتی گروپەکانی تێلیگرامی کردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ژنەی کردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە زیاتر لە ١٨٠ ڤیدیۆی ژنانی لابووە و لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان داوای پارەی لەو ژنانە کردووە.