چالاکی خەڵک دژی دانانی قەیوم بەردەوامە

ئەو چالاکییانەی کە دژی دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی گەورە شاری مێردین و ئیلح و شارەوانیی خەلفەتی ڕەحا بە دروشمی ''نا بۆ قەیومەکان، دیموکراسی'' دەستیپێکرد، بە چالاکی بەرفراوانتر بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

دژی دانانی قەیومەکان لەلایەن وەزیری ناوخۆ لە شارەوانییەکانی گەورە شاری مێردین و ئیلح و شارەوانیی خەلفەتی، چالاکییەکان کە بە دروشمی ''نا بۆ قەیومەکان، دیموکراسی'' دەستیان پێکردووە، بەردەوامن.

 

دژ بە دانانی قەیوم لە شارەوانی ئیلح، چالاکی لە گەڕەکەکان بە خۆڕاگری گەنجان بەردەوامە. ئەو گەنجانەی کە هاتنە مەیدانەکان لە هوزور، جمهوریەت، ئەمەکلی تۆکی، پازاریەری، هیلال، کارشییاکا، پەترۆڵکەنت، باگلار، کۆریکێ، بایەندر، جودی و پەترۆڵ، دەیانگوت "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێت". لە میانی ڕێپێوانەکەدا گەنجان دروشمی "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" و "پارتی گەلە، گەل لێرەیە"یان وتەوە و ڕێپێوانەکەیان ئەنجامدا. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی پلاستیکی و تۆما هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی گەنجان. ئەو گەنجانە بە بەرد و فیشەکی ئاسمانی و کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە. بەرخۆدانی گەنجان لە گەڕەکەکان تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

 

لە خلفەتی ئێشکگری هەیە

لە ناوچەی خەلفەتی سەر بە ڕحا، چالاکیی ئێشکگری دژی دانانی قەیوم دەستیپێکردووە و بەردەوامە. هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلەفەتی سانیە بایرام و مەهمەت قەرەیلان، جگە لە پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل ئایتەن کۆردو و فەریت شەنیاشار، ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی، پاکزە سینەمیلیئۆغڵو، ڕێکخستنی شارەکەی پارتی دیموکراتی خەلەفاتی دیم و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشداریان کرد . بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) سەردانی ئەو ئاگادارییە بکەن.

 

تابلۆی هاتن- ڕۆشتن دانرابوو

لە لایەکی دیکەوە هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی مێزی گواستنەوەی ٥ مانگی شارەوانییان لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش کرد. دوای هەڵواسینی لافیتە، مەهمەت قەرەیلان لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە لە ڕێوەبەرییە ناوخۆییەکان سیاسەت هەیە کە لەسەر بنەمای لێپرسینەوە بەرامبەر بە خەڵک دامەزراوە و وتی: "ئێمە ئەو شارەوانیانە لەبەرچاو دەگرین کە ئاشکران، هەر بۆیە بە گونجاو دەزانین خشتەی کاتی لەگەڵ خەڵکدا دابەش بکەین. هەر بۆیە ئێمە ئەو پارەیەی پێش هەڵبژاردن دانراوە دادەنین و لافیتە لێرە هەڵدەواسین، با گەلەکەمان بزانێت ئێمە چ خزمەتگوزارییەکمان پێشکەش کردووە".

 

"ئێمە پاشەکشە ناکەین"

لەبەردەم شارەوانی مێردین چالاکیی دژی قەیومەکان بەردەوامە. لە هەمان کاتدا ئێشکگری دایکانی ئاشتی بەردەوامە. لەو ناوچانەی بەستراوەتەوە بە شارەکەوە، شەو و ڕۆژ بە چالاکی جۆراوجۆر بەرپرسان شەرمەزار دەکەن. ئەو بەرخۆدانەی کە لە بەردەم شارەوانی شارە گەورەکەدا دەگوزەرێت، لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا، لەنێو ئەوانەی بەشداربوون، دایکانی ئاشتی، لە بەرامبەری دەستبەسەر گرتنی ئیرادەیان دەڵێن: "ئێمە ملکەچی ئەم ستەمە نابین، ئێمە پاشەکشە ناکەین".

 

"بژی ئیرادەی گەل، بژی ئازادی"

لە ئیستەنبوڵ، ڕێکخراوی ناوچەی پارتی پەندیکا دەم پارتی، لە پێندیکا کۆبووەوە. جگە لە چیچەک ئۆتلو پەرلەمانتاری دەم پارتی، ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. جەماوەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوون. لە کاتی گەمارۆدانەکەدا، چیچەک ئۆتلو کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بەو دۆخە و وتی: ئێمە لە هەموو شوێنێکەوە بەرەو مێردین و ئیلح و خەلفەتی ڕێپێوان دەکەین. گەل خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات. لە وەڵاتدا دژی ئەو ئیرادەیە کە دەنگی گەلی کورد ڕەتدەکاتەوە تێکۆشان دەکەین. بژی ئیرادەی گەل، بژی ئازادی".

 

" قەیوم، تاڵان و دزییە"

ڕێکخراوی ناوچەی تارسوسی دەم پارتی، بۆ دانانی قەیوم  لە سێ شارەوانی، چالاکییەک لە ئیمکاناتی کۆمەڵایەتی گەڕەکی فەخرەتین پاشا بەڕێوەچوو. پەریهان کۆجا پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێرسین و سەدان هاوڵاتی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. پەریهان کۆجا لەو چالاکییەدا قسەی کرد و وتی: قەیوم پڕۆژەیەکە بۆ وێرانکردنی شارەوانییەکانی خەڵک. قەیوم تاڵان و دزییە. ئێمە دەزانین کە ئەم دزییە تاوانێکە دژ بە ئیرادەی گەل، ئیرادەی گەنجان و ژنان. ئێمە لە تارسوسەوە بانگەواز دەکەین دژی ئەم دەسەڵاتە کۆشکە نادیارەی کە دان بە ئیرادەی گەلدا نانێت: پاسەوانەکانتان هیچ دەسەڵاتێکیان لای ئێمە نییە، ئێمە نایانناسین، ئێمە تەسلیم نابین و لە سندوقەکانی دەنگدان و لە شەقام و لەگەڵ بەرخۆدانمان، لەناوتان دەبەین. ئێمە ئاشتی بۆ ئەم خاکە دەهێنین".

 

لە شاری ئەدەنە دەم پارتی سەردانی دوکان و قاوەخانەکانی گەڕەکی داگلیئۆغڵو و گوڵباخچەی قەزای سەیهان کرد و داوای لە خەڵک کرد دەنگی خۆیان لە دژی قەیومەکان بەرز بکەنەوە. ئەندامانی ئەو حیزبە، دژی گوشار و خراپ بەکارهێنانی ئیرادەی خەڵک، بانگهێشتیان کرد بۆ بەشداریکردن لەو ڕاگەیاندنەی کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە پارکی ئینۆنو بە بەشداری چیدەم کیلیچگون ئوچار،هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە ئەنجام دەدرێت ، بە دروشمی "نا بە قەیوم، دیموکراسی"، ببن.