لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیادا ژنان ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە

لە ئەنجامی بەردەوامی ئاژاوەگێڕی و پێشێلکاری و تاوانەکانی دژی خەڵک، لەوانە کوشتن، دەستدرێژی، توندوتیژی و دزی، کوشتن دژی ژنان و کچان لەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردوون، زیاتر دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لەناو ئەو پشێوییە تەواوەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵەتی دەوڵەتی تورکیا ڕوودەدات و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ماددە هۆشبەرەکان، پیاوێک بە خنکاندن و چەقۆلێدان ژنەکەی کوشت.

 

دوێنێ، ٨ی تشرینی دووەم، شاری عەزاز لە گوندەوارەکانی باکووری حەلەب، کە لەلایەن تورکیا و بەکرێگیراوەکانیەوە داگیرکراوە، تاوانێکی ترسناکی بەخۆیەوە بینی، ئەویش پیاوێک بە خنکاندن و چەقۆلێدان لە بەردەم منداڵەکانیدا هاوژینەکەی کوشت، لە کاتێکدا لە ژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرە بەرفراوان و ئاشکراکاندا بوو.

 

جێی ئاماژەیە، لە دوای دەستێوەردانی تورکیا لە خاکی سووریادا، پێشێلکاری و تاوان لەلایەن داگیرکەر و بەکرێگیراوەکانیەوە لە نێوان بێدەنگی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەربڵاو و گشتیی تاوان و ئاژاوە و مادەی هۆشبەر، لە بەرامبەردا تاوانی ترسناک دژی ژنان و کچان ئەنجام دەدرێت.