ژنانی عەفرین داوا دەکەن بە ئازادی بگەڕێنەوە خاکەکەیان

ژنانی ئاوارەی شاری عەفرینی داگیرکراو کە لە کامپەکانی ئاوارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشتەجێن، داوایان کردووە لایەنی سێیەم بخرێتە ناو ڕێکەوتنەکەوە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەت و بەکۆمەڵی ئاوارەکان.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە- ژنانی ئاوارەی عەفرین و شەهبای نیشتەجێی کەمپی تەبقا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەخنەیان لەو ڕێکەوتنانە گرت کە مەرجی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکانی عەفرینی داگیرکراوی تێدایە، دەڵێن ئەو ڕێکەوتنانە تەنیا "مرەکەب لەسەر کاغەز" و لەسەر زەوی جێبەجێ نەکراون، داوای گەرەنتی نێودەوڵەتیشیان کرد بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.

 

شەپۆلێکی ناڕەزایی لەلایەن خێزانەکان بەتایبەت ژنانی پارێزگای عەفرینی داگیرکراو دەربڕدراوە، کە لە چادرە وێرانەکانی ئاوارەبوون لە پارێزگای تەبقا دەژین، ئەمەش دوای گەڕانەوەی تاکەکەسییان بۆ ماڵەکانیان لە عەفرین، دوای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان.

 

گەڕاوەکان بەهۆی بۆشایی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی چەتەکان بەسەر ژیانی شارەکەیاندا ڕووبەڕووی خراپ بەکارهێنان بوونەتەوە، ئەم چەتانە ماڵ و موڵکیان لێ دزیین، ئەم چیرۆکانە وایکردووە هەزاران کەس خۆیان لە مەترسی گەڕانەوەیان بەدوور بگرن تا دڵنیابوون لە سەلامەتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵیان بۆ خاوەن مافی خۆی.

 

"خۆشی بە چەقۆ لە تەنیشتی دراوە"

عەدلە بەکر سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی لە چادرە ئاوارەییەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە وتی: لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، چادرەکان وەک بڵێسەی ئاگرین و منداڵان و کەسانی بەتەمەن ناتوانن بەرگەی ئەم دۆخە بگرن، ئەمە جگە لە نەبوونی ئاو و کارەبا لە کەمپەکەدا، ئازارەکانی دوو هێندە زیادی کردووە، بەهۆی ئەوەی هەلی کار لە کامپەکەدا نەبووە، ناچار بووین بەدوای هەر پیشەیەک یان پڕۆژەیەکدا بگەڕێین بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان ببینەوە، سوودم لە زانیارییە سەرەتاییەکانم لە بواری دوریندا وەرگرت، بۆیە ئامێرێکم کڕی و دەستم کرد بە دورین و چاککردنەوەی جل و بەرگی کۆن بۆ ئەو کەسانەی کە ئاوارە بوون لە کەمپەکەدا، نرخەکانم هێماییە، چونکە من یەکێکم لەو کەسە ئاوارانە و دەزانم بە چیدا تێدەپەڕن.

 

سەبارەت بەو سەختییانەی لە کارەکانیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕوونیکردەوە، پێشکەشکردنی کارەبای نیشتمانی باش نییە، ئەمەش وادەکات کە درەنگ بکەووم لە تەواوکردنی کارەکانم لە کاتی خۆیدا، بۆیە ئامێری دروومانی دەستی بەکاردەهێنم، کە دەبێتە هۆی ماندوێتی و ئازاری پێ و دەستەکانم، وەک ژنێکی بەساڵاچوو ناتوانم بەرگەی ئەم بڕە ماندووبوونە بگرم.

 

عەدلە بەکر ئاماژەی بە ڕێکەوتنی نێوان مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، پێشەنگی هەڵنەبژێردراوی حکومەتی کاتی کرد و ڕایگەیاند، هیوامان بۆ گەڕانەوەی سەلامەت زیادی کردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە خێزانەکان بڕیاری گەڕانەوە بدەن چونکە بێزار بوون لەو بارودۆخە سەختەی ئاوارەبوون کە لە چادرەکاندا دەژیان، بەڵام دۆخەکە تووشی شۆکی کردین، ئەوانیش ئەو گۆڕانکارییەیان نەدۆزیەوە کە خەیاڵیان دەکرد، بەڵکو سیناریۆی پێشێلکاری و نادادپەروەری دووبارە بووەوە و ئەو سیاسەتانەی داگیرکەر و چەتەکانی لە دژی هاوڵاتیان پەیڕەویان کرد، بەردەوام بوو.

 

بڕیاریدا سەردانی عەفرین بکات، بەو هیوایەی سەلامەتی و ئارامی لە ماڵەکەیدا بدۆزێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ناچار بوو بەجێی بهێڵێت زیانێکی زۆری پێگەیشت، بەڵام خۆشییەکە تەواو نەبوو، بەڵکو لە تەنیشی چەقۆ لێدرا، چونکە چەتەیەک دەستی بەسەردا گرتبوو و ڕێگەی پێنەدان بچنە ژوورەوە مەگەر بڕە پارەیەکی زۆر نەدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە خێزانەکان بەهیوای سەلامەتی و سەقامگیری گەڕانەوە بۆ عەفرین، بەڵام ئەوانەی گەڕاونەتەوە نەیانتوانی بچنە ناو ماڵەکانیانەوە یان تەنانەت لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیشیان نزیکببنەوە بەبێ ئەوەی بڕە پارەیەکی زۆر نەدەن، ئامانجیان ئەوە بوو لە ڕاستی کارەساتبار لێرە ڕزگاریان بێت و بگەڕێنەوە بۆ کارکردن لەسەر زەویەکانیان و دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان، پرسیار ئەوەی کرد، ئێمە بە چ مافێک لە ماڵ و زەوی خۆمان بێبەش دەکرێین و دەڕفێنین و دەکوژرێین؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە ئێمە کوردین؟

 

عەدلە بەکر داوای لە حکومەتی کاتی کرد ئەو پێشێلکارییانە ڕابگرێت کە لەلایەن چەتەکانەوە ئەنجام دەدرێن، دەستیان بەسەر زۆرێک لە ناوچەکاندا گرتووە و سووریایان پارچە پارچە کردووە، زەوی سووریا هی گەلەکەیەتی، پێویستە گەلی سووریا یەکگرتوو بێت، ماف و ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانیش دەستەبەر بکرێت، دەبێت یەکڕیزی نیشتمانی بە بێ بەدەر لە هیچ پێکهاتەیەک بەدی بهێنرێت، بەو پێیەی سووریا وڵاتێکی هەمەجۆریی ئایینی و نەتەوەیی و کولتوورییە.

 

جەختی لە سەر پێویستی ئەنجامدانی ڕێکەوتن لە بەرژەوەندی گەلی سووریا و گەرەنتی ڕاستەقینەی لە سەر زەوی جێبەجێ کرد، ئێمە لە سووریادا ئاسایش و سەقامگیریمان نییە، ئاشتیشمان دەوێت، ١٤ ساڵە شەڕی خوێناویمان بەسە، سەرەڕای هەموو شتێک، خۆڕاگرین و خۆمان بەدەستەوە نادەین، هیوامان هەیە بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان و چێژ لە ئارامی ببینین.

 

"بێبەشکردنی زەوی سیاسەتێکی سیستماتیکی بەردەوامە"

خەدیجە حەمو بۆ ماوەیەک لە عەفرین ژیاوە دوای ئەوەی داگیرکرا بۆ پاراستنی ماڵەکەی پێش ئەوەی ناچار بێت بەرەو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابکات، سەبارەت بەو ماوەیە وتی: لەسەر دەستی چەتەکانی تورکیای داگیرکەردا تووشی چەندین پێشێلکاری و تاوان بووین، بەتایبەتی بەرامبەر بە ژنان، لەوانە کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندن لە بەرامبەر پێدانی فیدیە، چەتەکان هاوڵاتیانیان ناچار دەکرد پارە بدەن لە بەرامبەر چاندنی زەوییەکانیان، جگە لە داربڕینی بە ئەنقەست و تێکدان و لەناوبردن ئاسایش و سەلامەتی لەدەستدراوە و تا ئەمڕۆش چەتەکان هەمان سیاسەتی دڕندانە پەیڕەو دەکەن.

 

"ڕێککەوتنەکان بەبێ گەرەنتی"

خەدیجە حەمو جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکەوتنی گەڕانەوەی سەلامەت تەنیا مرەکەبی سەر کاغەز بووە و جێبەجێ نەکراوە، رێکەوتننامەیەک واژۆ کرا کە بە مەرجی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان و دەرکردنی داگیرکەر و یەکڕیزی سووریا، بەڵام ئەم ڕێکەوتنە لەسەر زەوی جێبەجێ نەکرا و بە ڕەنگ لەسەر کاغەز مایەوە، ئەو خێزانانەی متمانەیان بە بەڵێنەکانی حکومەتی کاتی هەبوو و بە هیوای ئاشتی و ئاسایشەوە گەڕانەوە بۆ عەفرین، سەریان سوڕما کە بینییان تاوان و پێشێلکارییەکانی چەتەکان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

 

داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهان کرد هەڵوێستی ڕاستی لەسەر پرسی هاوڵاتیانی عەفرین هەبێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە دەستیان لە تاوان و پێشێلکارییەکان هەیە کە دەکاتە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، دڵنیابن لەوەی کە لایەنی سێیەم لە ڕێکەوتنەکەدا هەیە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی بەکۆمەڵی سەلامەتی ئاوارەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ٩ ساڵ ئاوارەبوونی زۆرەملێ بەسە بۆ ئێمە.