"دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" هەڵمەتێک کە لە سیاسەت بۆ هۆشیاری تێدەپەڕێت
کۆمەڵێک ژنی گەنجی کۆبانێ بەشداریی خۆیان لە هەڵمەتەی"دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" ڕاگەیاند، پابەندبوونی خۆیان بە دۆسی ئازادی و خواستی کۆمەڵگە دەربڕی.

ئیلڤین محەمەد
کۆبانێ-دوابەدوای بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵگەی کورد و دۆستەکانیان بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک لەژێر ناوی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"دا وەڵامیان دایەوە، ئەم هەڵمەتە بۆتە دەنگێکی بەکۆمەڵ کە هیوا و ئاوات بۆ ئایندەیەکی دادپەروەری و ئازادی دەردەبڕن، چالاکییەکانی هەڵمەتەکە لە سەرانسەری کوردستان و چەند شارێکی ئەورووپای گرتووەتەوە.
لە دڵی کۆبانێ لە پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆمەڵێک ژنی گەنج پابەندی قووڵی خۆیان بە بنەما و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی کە سەرچاوەی ئیلهامبەخش بووە لە گەشتە تایبەییەکانیاندا، بە متمانەیەکی نەبڕاوە و ڕۆحێکی خەباتکارانە، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" ڕاگەیاند و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم هەڵمەتە نەک تەنها داواکارییەکی سیاسیە، بەڵکو درێژکراوەی خەباتێکی درێژخایەن بۆ ئازادی و کەرامەت و هۆشیاری کۆمەڵایەتییە.
"بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری هەموو قەیران و ململانێکانە"
ئاڤاشین مستۆ سەرنجی بۆ گرنگی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا، وتی: گۆڕانکاری بنەڕەتی و بەرجەستەی لە چوار گۆشەی کوردستان و جیهاندا هێناوەتە ئاراوە، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ڕێڕەوی پرۆسەکەدا کردووە، بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، دووپاتی کردەوە کە کلیلی چارەسەرکردنی هەموو ململانێکان لە دەستی ئەودایە، بە تایبەت کە ئێمە بە جەنگی جیهانی سێیەمدا دەژین، ئەم بانگەوازە توانای ئەوەی هەیە کۆتایی بەم شەڕە و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ڕوودەدەن بهێنێت، بۆیە بانگەوازەکە لە کاتی گونجاودا هاتووە و دەبێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت.
"دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە"
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیای داگیرکەر تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرجەستەی نەناوە، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مێژووییە و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بازنەکانی ئاشتی و دیموکراتیدا لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە، هەمووان بۆچوونی خۆیان لەسەری دەربڕیوە و لەسەر بنەمای گۆڕانکارییەکانیان کردووە، بەداخەوە کە دەوڵەتی تورکیا هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ پرۆسەی ئێستا، دەبوو سەرەتا ئەو بارودۆخەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێیدا دەژی باشتر بکرایە، دواتریش دەبوو هەنگاوی کردەیی بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم بانگەوازە مێژووییە، دەتوانین بڵێین کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە، پەکەکەیش بەگوێرەی ئەو بانگەوازە هەڵوێستی خۆی نیشانداوە.
"بە دڵسۆزییەکی زۆرەوە بەشداری هەڵمەتەکە دەکەین"
ئاڤاشین مستۆ پاڵپشتی قوڵی خۆی بۆ هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" دەربڕی، ڕوونیشی کردەوە کە ئەمە لە وەڵامی بەستنی چارەسەری سیاسی سەرباری بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و هەنگاونان بەرەو ئاشتی بووە، لایەنگرانی بەتایبەت ژنانی گەنج ئەم دەستپێشخەرییەیان دەستپێکردووە بۆ دەربڕینی خواستی ڕاستەقینەی خۆیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا.
جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ژنە گەنجانە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هێمای ئازادی و هۆشیاری دەزانن و ئەو زۆر بیرۆکەی خستۆتە ڕوو کە بەشدارییان لە ڕێنێسانسی کۆمەڵگەدا کردووە، کە ئەو هەڵمەتە نوێنەرایەتی زیاتر لە داواکارییەک دەکات بۆیان؛ درێژەپێدەری ڕێپێوانی هۆشیاری و ئازادییە، ئەوانیش بەردەوام دەبن لە خەبات و بەشداری تێدا تا بەدیهاتنی کۆبوونەوەکە، چونکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باوەڕی بە ڕۆڵی ژنانی گەنج هەیە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاددا و هانیان دەدات بۆ دۆزینەوەی هێزی خۆیان، بۆیە بینینی و چاوپێکەوتنی تەنها ئارەزوێک نییە، بەڵکو خەونێکە چاوەڕێی بەدیهاتنی دەکات.
"خەونی ئێمە بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە"
لە سەرەتای قسەکانیدا، نارین محەمەد بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"ی بە ساتێکی مێژوویی پێناسە کرد کە جێپەنجەی خۆی لەسەر جیهان بەجێهێشت، ئاماژەی بەوەدا کە لەو کاتەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد و تەڤگەرەکەش وەڵامی ئەم بانگەوازەی دایەوە، پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پارتەکەی هەڵوەشاندەوە و خەباتی چەکداری خۆی ڕاگرت.
سەرەڕای ئەم پێشهاتە بنچینەییە، نارین محەمەد ڕایگەیاند، دەبوو هەنگاوی هاوتا هەبوایە بۆ باشترکردنی ئەو هەلومەرجەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێیدا دەژی، یان لانیکەم بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەستپێشخەری بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆسیەکەی، بەڵام هێشتا بێدەنگی زاڵە.
لەم ڕوانگەیەوە جەختی لەوە کردەوە کە داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت، ئەو هەڵمەتەی لە شوێنە جیاوازەکاندا دەستیپێکردووە وەک وەڵامێک بۆ ئەم چەقبەستووییە هاتووە، ئەو پێشەنگێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بیرۆکە و فەلسەفەی خۆی بە جیهان ناساندووە و ئارەزووی ناسینی یان بینینی بە شێوەیەکی تایبەتی بووەتە شتێکی بەرچاو لەم کاتەدا.