شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە ماوەی ١٢ ڕۆژەی خایاند، زیاتر لە پێنج هەزار و ٦٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە ١٣ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام بووە، زیاتر لە پێنج هەزار و ٦٠٠ کەسی کوشتووە و برینداربوون و زیانی گەورەی بە ژێرخانی ژیانی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

ناوەندی هەواڵ- هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران کە لە ١٣ی حوزەیرانەوە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام بوو، لانیکەم پێنج هەزار و ٦٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە هەزار و ١٩٠ هاووڵاتی مەدەنی و چوار هەزار و ٤٧٥ بریندار بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە،٤٣٦ لە قوربانییەکان خەڵکی سڤیل بوون، تا ئێستاش ناسنامەی ٣١٩ لەو کوژراوانە دیاری نەکراوە. هێرشەکان ڕووبەرێکی بەرفراوانی ٢٨ پارێزگای وڵاتەکەیان گرتەوە و زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی گرنگی سەربازی، مەدەنی، پزیشکی و فریاگوزاری گەیاند. ئەم دۆخە تەحەدای ئاسایش و ژیانی هاووڵاتییانی لە سەرتاسەری ئێران کرد.
هەر لەو ماوەیەدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە. ئەم ئامارانە ئاماژەن بۆ کاریگەری بەربڵاوی ئەم ململانێیانە لەسەر بارودۆخی ناوخۆ و کاردانەوەکانی حکومەتی ئێران.